Shadow Shadow

پلەکانى گەرماى شارەکانى هەرێم چى لێدێت؟

تاکۆتایی مانگی ئاب پلەکانی گەرما لە عێراق لەهەڵکشاندا دەبێت

15:09 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسێکی عێراقی، پلەکانی گەرما لە عێراق لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەرەو هەڵکشان دەچێت و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووشدا زیاتر بەرزدەبێتەوە.

.

واسق سەلامی، شارەزای عێراقی لە بواری کەشوهەوادا، ئەمڕۆ (دووشەممە، 19ى ئابى2019)، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک، بڵاوی کردوەتەوە، بە هۆی کاریگەرییەکانی  پەستانی باڵای کەمەری، پلەکانی گەرما لە عێراق لەڕۆژانی داهاتوودا بەرزبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت.

.

بەوتەى ئەو کەشناسە عێراقییە، بە هۆی ئەو پاڵەپەستۆ کەمەرییەوە، ئاسمانی زۆربەی شارەکانی عێراق ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری پچڕپچڕ لە هەندێ ناوچەدا.

.

ئەو کەشناسە عێراقییە، جەختی لەوەشکردەوە، بە گوێرەی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەردوو پارێزگای بەسڕە  و دیوانییە تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 47 پلەی سیلیزی  و نزمترین پلەکانی گەرماش لە شاری سلێمانی تۆمار دەکرێت کە پێشبینی دەکرێت بگاتە 40 پلەی سیلیزى لە دهۆکیش بگاتە 41پلەی سیلیزی.

.

ئەمە لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێک لەمەو پێش، سادق عەتیە، شارەزا لە بواری کەشناسیدا، ڕایگەیاند “پلەکانی گەرما لە عێراق تا کۆتایی مانگی ئاب بەرزبوونەوە بە خۆیانەوە دەبینن”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل