Shadow Shadow

تاقانەکەى ئەنفال بۆ وەزارەتى شەهیدان: ڕێگە نادەم ئەو گۆڕانە هەڵبدرێنەوە

11:29 یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

تاکە ڕزگاربووی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ناوچەی سەماوە نامایەک بۆ وەزارەتی شەهیدان ناردووە و ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک قبوڵی ناکات بێ ئاگاداری ئەو دەستکاری ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە بکرێت.

تەیمور عەبدوڵڵا ئەحمەد، تاکەڕزگاربووی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ژن و منداڵە ئەنفالکراوەکانی ناوچەی سەماوە ڕایگەیاندووە: “ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەی کە بە حساب تازە لە سەماوە دۆزراوەتەوە، من لە ساڵێ 2009 ڕۆشتومەتە ئەو جێگەیە و بە ڤیدیۆ تۆمارم کردووە، ئەوە گۆڕی کەسوکاری منە و  زیاتر لە 110 لە کەسوکاری منی تێدایە”.

ئەو تاقانەیەی ئەنفال ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر ئەو کات تۆمارەکەی ناردووە بۆ کەناڵی گەلی کوردستان بۆ ئەوەی بڵاویبکەنەوە بەڵام بڵاویان نەکردەوە وە هیچ بایەخێکیان بە پرسەکە نەدا.

تەیمور عەبدوڵڵا لە نامەکەیدا جەختیش لەوە دەکاتەوە، ئێستاش بەبێ ئاگاداری خۆی قبوڵی ناکات هیچ کەس و لایەنێک دەستکاری ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە بکات و دەبێت بۆ هەر کارێکی پێویست ئاگادار بکرێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکى وەزارەتی شەهیدانی هەرێم گەیشتنە سەماوە بۆ هەڵدانەوەى ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل