Shadow Shadow

"به‌مه‌به‌ست گۆڕستانه‌كه‌ شوێنراوه‌"

تاقانەکەى ئه‌نفال: له‌گۆڕستانه‌كه‌ى سه‌ماوه‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌ى تاوان به‌جێهێڵدراوه‌

21:48 هه‌ینی 23 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

لە پەیامێکى ڤیدیۆیدا كه‌ له‌هه‌ژمار‌ى خۆى لە فه‌یسبوك بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ و ئاڕاسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى باڵاى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌، ته‌یمورى تاقانه‌ى ئه‌نفال ئاشكراى كردووه‌، دواى تێپەڕبوونى نزیكه‌ى مانگێك به‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى ئه‌نفالكراوان له‌شارى سه‌ماوه‌، ئه‌مڕۆ (هەینى، 23 ى ئابى 2019) سه‌ردانى گۆڕە‌كه‌ى كردووه‌ و بینویه‌تى چه‌ندین به‌ڵگه‌ى تاوان وه‌كو قژ و ئێسك و پروسك و ددان و موروو و ته‌قه‌مه‌نى به‌جێماون و گۆڕەكه‌ش شێوێنراوه‌.

.

لە پەیامە ڤیدیۆییەکەدا، تەیمور ئاماژە بەوە دەکات، به‌پێى یاساى گۆڕە‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى عێراق له‌وكاته‌وه‌ى كاركردن له‌گۆڕە به‌كۆمه‌ڵه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، ده‌بێت ئه‌و گۆڕە به‌کۆمه‌ڵه‌ له‌ یه‌که‌م چرکه‌ساتی دۆزینه‌وه‌ی تا ده‌گاته‌ قۆناغی هه‌ڵدانه‌وه‌ و ده‌رهێنانی ڕوفاته‌کان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کان و تا ئه‌و کاته‌ی مۆنۆمێنتی بۆ دروست ده‌کرێت بکه‌وێته‌ ژێر پاسه‌وانی و چاودێرییه‌‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاراستنیان له‌ له‌ناوچوون و هێشتنه‌وه‌یان وه‌ک خۆی، به‌ڵام لێره‌ نه‌ک ئه‌وه‌ نه‌کراوه‌، به‌ڵکو شوێنی گۆڕە‌که‌ که‌ جێگای تاوانه‌که‌یه‌، ته‌واو شێوێنراوه‌.

.

تاقانه‌كه‌ى ئه‌نفال له‌درێژه‌ى پەیامەکەیدا جەخت دەکاتەوە، ده‌رهێنانی ڕوفاته‌کان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کانی تاوانی ئه‌نفال به‌شێوه‌یه‌کی نازانستی و نایاسایی و دور له‌ هه‌موو به‌ها مرۆیی و ئاینیه‌کان کراوه‌.

.

له‌كۆتایى نامه‌كه‌شیدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كه‌ له‌و گۆڕە‌دا كۆى كردوونه‌ته‌وه‌  تا ئه‌وكاته‌ى له‌سه‌ر ئاستى عێراق و نێوده‌وڵه‌تى دیكۆمێنت بۆ به‌ جینۆسایدناساندنى ئه‌نفال و دادگایكردنى تۆمه‌تبارانى جینۆسایده‌كه‌ لاى خۆى ده‌یانپارێزێت.

 

.

مانگى ته‌مووزى ڕابردوو كاركردن له‌هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵى ئه‌نفالكراوان له‌شارى سه‌ماوه‌ ده‌ستى پێكرد و دواى ڕو,دانى چه‌ندین كێشه‌ له‌كاتى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕەكه‌دا له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستى توێكارى ڕووفاتى ئه‌نفالكراون له‌شارى به‌غدادن و بڕیاره‌ به‌مه‌راسیمێكى فه‌رمى شایسته‌، دواى ته‌واو بوونى كارى توێكارى بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل