fbpx
Shadow Shadow

تابلۆیەکى ونبو نرخەکەى شەش ملیۆن یۆرۆیە

22:10 چوار شه‌ممه‌ 25 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

تابلۆیەکى ونبو، پاش دۆزینەوەى لە زیادکردنێکى ئاشکرادا دەفرۆشرێت، کە نرخى دەگاتە شەش ملیۆن یۆرۆ.

,

لە سەدەى 13، نیگارکێشى ئیتالى تشیمابوى تابلۆیەکى کێشاوە، پاش ئەوەى ساڵانێکە ئەو تابلۆیە ونبوە، لە چێشتخانەى ئافرەتێکى پیر لە فەڕەنسا دۆزراوەتەوە، بڕیارە لە 27ى تشرینى دووەمى ئەمساڵ لە زیادکردنێکى ئاشکرادا بفرۆشرێت.

,

ئێریک تۆرکا، وێنەکێشێکى بە ئەزمون و شارەزا لە تابلۆ کۆنەکان، لەبارەى نرخى ئەو تابلۆیەوە باسیلەوەکردووە، نرخى تابلۆکەى نیگارکێشە ئیتاڵییەکە خۆى لەنێوان چوار بۆ شەش ملیۆن یۆرۆ (شەش ملیۆن و 600 هەزار دۆلار) دەبینێتەوە.

,

ئەو تابلۆیەوە ساڵانێکە لەنێو چێشتخانەى ئەو ئافرەتە پیرە فەڕەنسیە لەپاڵ کەوانتەرەکەى هەڵواسراوە، کە شارەزایان بەردەوام بەدواى ئەو تابلۆیەدا گەڕاون.

,

ئەو تابلۆیە لە ساڵى 1280ى زاینى لەلایەن تشیمابوییەوە کێشراوە، کە بە شۆڕشێک لەبوارى تابلۆکێشانەوە ناو دەبریت و شێوازى یۆنانى لە وێنەکێشان بەرەو پێش بردووە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل