Shadow Shadow

تائێستا نزیکەى 30 ئەندامی خانەى ڕاپەڕاندن و جڤاتەکانى گۆڕان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە (تایبەت)

09:34 چوار شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

له‌وكاته‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕێکكه‌وتنى سیاسى له‌گه‌ڵ پارتیدا بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌م واژۆ كردوه‌، كێشه‌ و ناكۆكى ناوخۆیى له‌نێوان به‌رپرسانى ئه‌و حیزبه‌دا دروست بووه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین به‌رپرسی باڵاى گۆڕان كه‌ سه‌رپه‌رشتیارى ده‌زگا هه‌ستیاره‌كانى ئه‌و حیزبه‌ بوون ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆیان له‌و حیزبه‌دا ڕاگه‌یاندووه‌.

تائێستا نزیکەى 30 ئەندامی خانەى ڕاپەڕاندن و جڤاتەکانى گۆڕان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە (تایبەت)

گرنگترین ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵا و سه‌رپه‌رشتیارى ده‌زگا هەستیارانەى گۆڕان كه‌ ده‌ستیان له‌كاره‌كانیان كێشاوه‌ته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌ن؛

عوسمانى حاجى مه‌حمود، سكرتێرى كاروبارى باژێڕه‌كان كه‌ پله‌كه‌ى ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن ده‌كات و به‌رپرسى سه‌رجه‌م ڕێكخستنه‌ حیزبیه‌كانى ئه‌و حزبه‌ ده‌كات كه‌ سه‌رپه‌رشتیكردنى 28 مه‌كۆى ئه‌و حیزبه‌یه‌، پێش ڕێکەوتنەکە بەهۆى ڕەخنەکانى لە سیاسەتەکانى گۆڕان ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌.

.

محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم، سكرتێرى كاروبارى ژووره‌كان كه‌ پله‌كه‌ى ده‌كاته‌ ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و به‌رپرسى كۆى كاروبارى ژووره‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بووه‌ كه‌ بریتین له‌ 12 ژوور.

.

ڕه‌ئوف عوسمان، سكرتیرى جڤاتى گشتى خۆى بۆ پۆسته‌كه‌ى هه‌ڵنابژێریت و به‌پێى زانیارییه‌كانى ناس كوردیش ده‌ست له‌ كاروبارى حیزبى بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌كێشیته‌وه‌.

.

محه‌مه‌د عه‌لى، به‌رپرسى ژوورى توێژینه‌وه‌ى سیاسى كه‌ پله‌ حزبیه‌كه‌ى ده‌كاته‌ ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى و ده‌ستیله‌كاره‌كه‌ى كێشاوه‌ته‌وه‌.

.تائێستا نزیکەى 30 ئەندامی خانەى ڕاپەڕاندن و جڤاتەکانى گۆڕان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە (تایبەت)

ئاراس وه‌هاب، به‌رپرسى ژوورى ڕه‌وه‌ندى كوردى له‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ پله‌كه‌ى ده‌كاته‌ ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستی له‌كاره‌كانى كێشاوه‌ته‌وه‌.

.

شێخ هیمداد، به‌رپرسى ژوورى په‌یوه‌ندییه‌ سیاسیه‌كان كه‌ پله‌كه‌ى ده‌كاته‌ ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌.

.

ئەحمەد عەزیز، بەرپرسی ژوری ناوچە دابڕاوەکان بووە و ئەندامی جڤاتی نیشتمانیش بوو دەستیلەکارکێشاوەتەوە.

.تائێستا نزیکەى 30 ئەندامی خانەى ڕاپەڕاندن و جڤاتەکانى گۆڕان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە (تایبەت)

عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف کە به‌رپرسى ژوورى ڕۆژنامه‌وانیى بووە و پله‌كه‌ى ده‌كاته‌ ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى له‌لایه‌ن خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنه‌وه‌ له‌كاره‌كه‌ى دورخرایه‌وه‌.

.

ساڵه‌ح ژاژڵه‌ى، جێگرى سكرتیرى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌.

.

جه‌بار مه‌لا عه‌لى، به‌رپرسى مه‌كۆى دووز خورماتوو كه‌ پله‌كه‌ى ده‌كاته‌ ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى ده‌ستیله‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌.

.

كۆچه‌رى خه‌بات، به‌رپرسى مه‌كۆى خه‌بات و پله‌كه‌ى ده‌كاته‌ ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌.

.تائێستا نزیکەى 30 ئەندامی خانەى ڕاپەڕاندن و جڤاتەکانى گۆڕان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە (تایبەت)

مه‌لا فه‌رمان، به‌رپرسى مه‌كۆى دووبز كه‌ پله‌كه‌ى ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى ده‌كات ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌.

..

عه‌بدوڵاى كوێخا موباره‌ك، به‌رپرسى مه‌كۆى چه‌مچه‌ماڵ كه‌ پله‌كه‌ى ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان ده‌كات ده‌ستى له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌.

.

محه‌مه‌د حه‌مید بابان، به‌رپرسى مه‌كۆى مه‌خمور كه‌ پله‌كه‌ى ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانیه‌ ده‌ستى له‌ كاركێشاوه‌ته‌وه‌.

.

ئەمە جگە لە دەستلەکارکێشانەوەى سەدان هەڵسوڕاوی کارای بزوتنەوەکە و هاوکات دروستبوونی باڵی ناڕازی لەناو گۆڕاندا کە هەندێکیان چاوەڕێی هەلێک دەکەن بۆ مانەوە یاخود دەستلەکارکێشانەوە.

تائێستا نزیکەى 30 ئەندامی خانەى ڕاپەڕاندن و جڤاتەکانى گۆڕان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە (تایبەت)

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل