fbpx
Shadow Shadow

تائێستا بودجه‌ ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كراوه‌.. ناردنی پاره‌ بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت؟

20:31 چوار شه‌ممه‌ 01 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی شه‌قامی عێراقی و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ناردنی ڕه‌شنوسی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ په‌رله‌مان و ئەندامێکی لیژنەی دارایش، رایگه‌یاند :”تاوەکو حکومەتێکی  نوێ پێكنه‌هێنرێت ڕه‌شنوسه‌كه‌ ڕەوانەی پەرلەمان ناکرێت”.

.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند:” پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی تائێستا لەلایەن حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدییەوە ڕەوانەی پەرلەمان نەکراوە، بۆیە تا ئەو کاتەی پڕۆژە یاساکە ئاڕاستەی پەرلەمان دەکرێت،حکومەتی فیدراڵی ڕێژەی 12.6% لە بودجەی گشتی 2019 ڕەوانەی هەرێم دەکات تا ئەو کاتەی بودجەی گشتی 2020 لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند دەکرێت”.

.

میرزا رونیکردەوە، حکومەتەکەی عەبدولمەهدی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی تەواو کردووە، بەڵام بە هۆی ئەوەی لە ئێستادا حکومەتێکی کاربەرێکەرە ناتوانێت بودجەکە ڕەوانەی پەرلەمان بکات هەرکات حکومەتێکی نوێ دامەزرا یاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.

.

جەختیشی كردەوە، ڕێككەوتنی نێوان هه‌رێم و بەغدا لەدوای پەسەندكردنی بودجەی 2020ەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

.

بێئاگایی خۆشیانی نیشاندا له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی بودجه‌كه‌ و وتی “ئاگاداری ورده‌كارییه‌كه‌ی نیین و نازانن بەچ شێوازێک دارێژراوە”.

.

بە گوێرەی یاسای بودجەی 2019ی عێراق، پشكی هەرێمی كوردستان 10 تریلیۆن و 844 ملیار دینارە، كە مانگانە 454 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و 68 ملیاریش بۆ پێشمەرگە تەرخانكراوە، ئەمەش بەستراوەتەوە بە هەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم و رادەستكردنی بە كۆمپانیای سۆمۆ.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل