fbpx
Shadow Shadow

بە ڤیدیۆ.. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆچی گریا؟

14:36 دوو شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەى بەناوبانگی هەڵبژاردەى پرتوگال و یانەى یوڤانتۆسی ئیتاڵی دەگری بەهۆی ئەوەى باوکی “نەیتوانیوە سەرکەوتنەکانی” ببینێت.

لە بەرنامەى “بەیانی باش بەریتانیا”ی کەناڵی “ITV” کە تەواوی بەرنامەکە ڕۆژی سێشەممە پەخشدەکرێت و بەشێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوبووەتەوە، ڕۆناڵدۆ زۆر بە قوڵی دەگری کاتێک تەماشای وێنەیەکی باوکی دەکات کە 14 ساڵ لەمەوپێش کۆچی دوایی کردووە.

ڕۆناڵدۆ دەڵێت، زۆر ناخۆشە “کە ببیتە ژمارە یەک و ئەو (باوکم) هیچ نەبینێت، نەتبینێت خەڵات وەربگریت، هەموو خێزانەکەم، دایکم، براکانم تەنانەت کوڕە گەورەکەشم، هەموویان بینیان، بەڵام باوکم هیچی نەبینی.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل