fbpx
Shadow Shadow

قوباد تاڵەبانى داوایکردبوو کار بە یاساى ڕۆژنامەگەرى بکرێت

دادگاى كه‌تنی كه‌لار له‌ دۆسیه‌ى دژ به‌ ڕۆژنامەنوسێک “په‌ناى برده‌وه‌ به‌ر یاسای سزادان”

12:40 دوو شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

دادگاى كه‌تنی كه‌لار له‌ دۆسیه‌ى  دژ به‌ ئازاد عوسمان بەڕێوەبەرى رادیۆی ده‌نگ “په‌ناى برده‌وه‌ به‌ر یاسای سزادان”، لەکاتێکدا پێشتر قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەت داوایکردبوو دادگا کار بە یاساى ڕۆژنامەگەرى بکات.

.

ڕادیۆى دەنگ ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند “ئه‌مڕۆ دادگاى كه‌تنی كه‌لار له‌ بڕیاردان له‌ دۆسیه‌ى سكاڵایه‌ك دژ به‌ (رادیۆی ده‌نگ)، په‌ناى برده‌وه‌ به‌ر یاسای سزادانى عێراقی له‌ بری یاسای رۆژنامه‌گه‌ری، بە مادەی (433) لە یاسای سزادانی عێراقی بەڕێوبەری رادیۆکەی (ئازاد عوسمان محەمەد)ی بە (3) سێ مانگ بەندکردن لەگەڵ راگرتن “وقف تنفيذ” و پێبژاردنی (225000) دوسەد و بیستوپێنج هەزار دینار حوکمدا.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە “په‌نابردنى دادگاى كه‌تن بۆ ئه‌م یاسایه‌، له‌كاتێكدا كه‌ دۆسیه‌كه‌ دۆسیه‌یه‌كى ته‌واو رۆژنامه‌وانیانه‌یه‌ و له‌سه‌ر هه‌واڵێكى رۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر رادیۆی ده‌نگ تۆماركراوه‌ كه‌ ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندنه‌، ئیتر په‌نابردنى یاسا و دادگا و دادوه‌ر بۆ یاسای سزادان له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌یسه‌دا، پاساوى هه‌رچی بێت له‌وه‌ كه‌مناكاته‌وه‌ كه‌ نادادیی و رێزنه‌گرتنى یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی و پیشه‌ى رۆژنامه‌وانیه”‌.

.

رادیۆى دەنگ باسى لەوەشکردووە، ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه‌ش پاش مامه‌ڵه‌ى هه‌فته‌ى پێشوى هه‌مان دادگا دێت كه‌ “له‌پێشهاتێكى مه‌ترسیداردا” بڕیاری راگرتن “توقیف”ى بۆ به‌ڕێوبه‌رى (رادیۆی ده‌نگ) ده‌ركرد.

.

جەختیشیکردوووەتەوە، په‌نابردنى دادگا بۆ ته‌وقیفی رۆژنامه‌نوسان، خوێندنه‌وه‌ى زۆر هه‌ڵده‌گرێت و پرسیاری زۆر له‌سه‌ر دادوه‌ریی و كارى دادگاكان به‌تایبه‌ت له‌ گه‌رمیاندا دروست ده‌كات.

.

داواشی له‌سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و رۆژنامه‌نوسان و سیاسیه‌كان و پارله‌مانتار و دادوەر و یاسایی و چالاكانى مه‌ده‌نى و به‌رپرسانى حكومیی کردووە، پێكه‌وه‌ به‌گژ ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه‌دا بچنه‌وه‌ و چیتر رێگه‌نه‌ده‌ن به‌مشێوه‌یه‌ یاساكان بۆ دژایه‌تى رۆژنامه‌وانان و پیشه‌ى رۆژنامه‌نوسیی به‌كاربهێنرێن.

.

هەفتەى ڕابردوو بەڕێوەبەرى ڕادیۆى دەنگ لە گەرمیان بە فەرمانى دادوەر لەسەر سکاڵایەکى ساڵى 2015 دەستگیرکرا، دواتریش بە کەفالەت ئازادکرا.

.

دەستگیرکردنى ئەو رۆژنامەنوسە کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێم لە نوسینێکیدا لە فەیسبووک ئاماژەى بەوەکردبوو، ئەگەر ڕۆژنامەنووسێک هەڵەیەکی کرد و بێ بەڵگە کەسێک و لایەنێکی تۆمەتبار کرد ئەوا یاسای کاری رۆژنامەگەریمان هەیە و دەبێت بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، نەک پەنا ببرێت بۆ دەستگیرکردن و هەڕەشە و توندوتیژیی.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل