fbpx
Shadow Shadow

بە پێنج هەزار کامێرا، چاودێری شاری هەولێر دەکرێت

19:09 سێ شه‌ممه‌ 30 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ئاشکرای ڕایگەیاند پڕۆژەی دانانی پێنج هەزار كامێرای چاودێری لە شوێنە گشتییەكان كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە رێگەی سەنتەرێکی كۆنتڕۆڵەوە چاودێری دۆخی ئەمنی شارەکە دەکرێت.

.

عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند “لە ئەولەویەتی كابینەی نۆیەم و وەزارەتی ناوخۆدایە، كە بە زوویی سەرجەم قۆناغەكانی دانانی ئەو پێنج هەزار كامێرایە تەواو بكرێن”.

.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاماژەی بەوەشکرد بڕیارەکە پێش ساڵی 2014 دراوە بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەکە ڕاگیراوە و لە ئێستادا پڕۆژەکە دەستیپێکردووەتەوە.

.

کامێراکان بە ناوەندێکی كۆنتڕۆڵەوە دەبەسترێنەوە و لەلایەن هێزەكانی پۆلیس، ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆوە بەڕێوە دەبرێن.

.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر کامێرای چاودێری لە ناوچە جیاوازەکانی سەنتەری شارەکانی هەرێمدا دانراون و وەک بەرپرسانی ئەمنی باسی دەکەن ڕۆڵی کاریگەرییان لە دۆزینەوەی تۆمەتباراندا بینیوە.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل