fbpx
Shadow Shadow

بە وێنە و ڤیدیۆ.. ژمارەیەک گەنج بە پاسکیلەوە دەچنە ناو مۆڵێکی گەورە و لە خەڵک دەدەن

12:07 شه‌ممه‌ 10 ئاب 2019

ناس کورد –

ژمارەیەک گەنجی هەرزەکاری بەریتانی بە بایسکیلەوە دەچنە ناو مۆڵێکی گەورە و خەڵکی بێزار دەکەن و پشێوییەکی زۆر دروست دەکەن.

ماڵپەری میترۆی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە “رۆژی پێنج‌شەمە، ژمارەیەک هەرزەکاری بەریتانی لە شاری برایتن بەشێوەیەکی سەیر چونەتە ناو بازاڕێکی گەورەی شارەکە و کڕیارەکانیان بە تەواوەتی بێزار کردوە.”

ئەو هەرزەکارانە تەمەنیان لەنێوان 13 بۆ 18 ساڵاندا بووە و ژمارەیان هەشت کەس بووە، بە بایسکیلەکانیانەوە چونەتە نێو بازاڕەکە و لەنێو ڕێڕەوەکانی بازاڕەکەدا بەشێوەیەکی خێرا بایسکیلەکانیان لێخوڕیوە و نمایشیان ئەنجامداوە و هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە کڕیارەکانیان بێزار کردوە و هێرشیان کردووەتە سەر چەند کریارێکیش.

بە وێنە و ڤیدیۆ.. ژمارەیەک گەنج بە پاسکیلەوە دەچنە ناو مۆڵێکی گەورە و لە خەڵک دەدەن

لەگرتە ڤیدۆکاندا دەردەکەوێت کە ئەو هەرزەکارانە هێرش دەکەن سەر ژنێکی بەتەمەن و چەند کرێاریکی دیکە و هەر کەسێکیش رێگرییان لێ بکات ئازاری دەدەن یان وشەی نەشیاوی پێدەڵێن.

“بەهۆی دروستکردنی پشێوی لەنێو بازاڕەکەدا کڕیارەکان داوای هاتنی پۆلیسیان کردوە بەڵام پێش ئەوەی پۆلیس بگات بایسکیلسوارەکان چەند بسکیتێک و خواردنەوەی ریدبۆڵیان دزیوە و هەڵهاتون” بەپێی وتەی کارمەندێکی فرۆشیاری بازاڕەکە بۆ ماڵپەری میترۆ.”

ستافی بەڕێوبەریی بازارەکە داوایان لە پۆلیس کردوە کە رێگا نەدەن کاری لەو جۆرە دوبارە ببێتەوە چونکە مەترسییە بۆ سەر کڕیارەکان و هەروەها وا لە کڕیارەکانیش دەکات کە چیتر نەیانەوە بۆ بازاڕێک لە ڕووداوی لەو شێوەی لێ ڕووبدات.

بە وێنە و ڤیدیۆ.. ژمارەیەک گەنج بە پاسکیلەوە دەچنە ناو مۆڵێکی گەورە و لە خەڵک دەدەن

ئەو هەرزەکارانە ڤیدیۆیی چونە ناو بازاڕەکەیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردووەتەوە، تەنها لەماوەی پێنج کاتژمێردا 20 هەزار کەس تەماشایان کردوە بەڵام دواتر کۆمپانیای یوتوب ڤیدۆکەیانی سڕیوەتەوە.

بە وێنە و ڤیدیۆ.. ژمارەیەک گەنج بە پاسکیلەوە دەچنە ناو مۆڵێکی گەورە و لە خەڵک دەدەن

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل