fbpx
Shadow Shadow

“بە موبایل هەڕەشەى وەرگرتنی سەرانەى لە دوو پێشانگای ئۆتۆمبێل کرد” بەڵام دەستگیرکرا

12:59 چوار شه‌ممه‌ 18 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بە تۆمەتی‌ هەڕەشەکردن لە خاوەنی‌ دوو پێشانگای‌ ئۆتۆمبێل کە هەڕەشەی‌ سەرانەوەرگرتنی‌ لێکردوون، مەفرەزەکانی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی ئەیلولی 2019، لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “پاش تۆمارکردنی‌ سکاڵای‌ یاسایی لەلایەن خاوەنی‌ دوو پێشانگاەکە کە کەسێک لە ڕێگەی‌ موبایلەوە هەڕەشەیان لێدەکات‌ و داوای‌ سەرانەیان لێدەکات، بنکەی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا لێکۆڵینەوەکانی‌ بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی‌ تۆمەتبار دەستپێکرد.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ماوەیەکی‌ کەمدا توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت‌، هەروەها لەبەردەم دادوەردا دانی بە تاوانەکەیدا ناو ئاماژەی‌ بۆ ئەوەکردووە کە لەکاتی‌ هەڕەشەکردنەکەدا بەرنامەی‌ مۆبایلی‌ بۆ گۆڕینی‌ دەنگی‌ بەکارهێناوە تا نەناسرێتەوە.”

.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، تۆمەتبارەکە ناوی‌ (س، م، ح) و لەدایکبوی‌ ساڵی‌ 19940ە و لەئێستادا بە بڕیاری‌ بەڕێز دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 452 لە یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل