fbpx
Shadow Shadow

بە قیست و بەبێ پێشەکی ئۆتۆمبێل دەدرێتە مامۆستایان، ڕێژەى سودەکەى حەڵاڵە؟

18:23 چوار شه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئۆتۆمبێلدا ڕێککەوتووە کە ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیستی مانگانە و بەبێ پێشەکی بداتە مامۆستایان و ئەو زیادەیەشی دەچێتەسەری لەڕووی شەرعییەوە حەڵاڵ بێت.

.

عەتا ئەحمەد، جێگری سکرتێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە دوو هەفتەی ڕابردوودا دوو کۆبوونەوەمان لەگەڵ کۆمپانیای جیهاندا کردووە، داوامان لێکردوون ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بدەنە مامۆستایان و ئەوانیش بەشێوەیەکی سەرەتایی ڕازیبوون و تەنها واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە ماوە”.

.

سەبارەت بە چۆنێتی وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەکان، جێگری سکرتێری یەکێتی مامۆستایان ئاماژەی بەوەکرد، “بەپێی ڕێککەوتنەکە، هیچ پێشەکییەک لە مامۆستایان وەرناگیرێت و زیادەی 6٪ دەچێتەسەر ئۆتۆمبێلەکان.”

.

عەتا ئەحمەد ڕوونیشیکردەوە، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری توێتا دەبن و مامۆستایان ئازادن چ جۆرە ئۆتۆمبێلێکی توێتا دەکڕن و لە ماوەی سێ ساڵدا قیستەکەی دەدەنەوە و قیستی مانگانەکەی پەیوەست دەبێت بە نرخی ئۆتۆمبێلەکەوە کە تا گرانتر بێت مانگانەکەی زیاتر دەبێت.

.

سەبارەت بەوەی شێوەی قیستەکە حەڵاڵ و شەرعی دەبێت، جێگری سکرتێری یەکێتی مامۆستایان بێ ئەوەی ڕوونکردنەوە لەبارەی چۆنێتی قیستەکە بکات ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ کۆمپانیاکە ڕێککەوتوون کە قیستەکە بەشێوەیەکی شەرعی و حەڵاڵ بێت و دواتریش بۆ مامۆستایانی ڕووندەکەنەوە کە چۆن دەبێت.

.

لەوبارەیەوە ئەحمەد شافعی، ئەندامی لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەگەر لەکاتی کڕینی شتێکدا بە قیست مامەڵەکە تەنها لەنێوان دووکەسدا بوو، فرۆشیارەکە شتەکەی بە پارەی حازر بە نرخێک فرۆشت و بە قیست بە نرخێکی دیکە فرۆشتی ئەوە شەرعییە و لای هەرچوار مەزهەبەکە حەڵاڵە”.

.

وتیشی، جۆری دووەم کە حەرامە و ڕێگەپێنەدراوە، ئەوەیە کاتێک کەسێک شتێک لە کۆمپانیایەک دەکڕێت، بانقێک یاخود کۆمپانیایەیەکی دیکە پارەکەی بۆ دەدات و دواتر، ئەو کەسە قیستەکە دەداتەوە بەو کۆمپانیایەی پارەکەی بۆداوە نەوەک ئەو کۆمپانیایەی شتەکەی لێکڕیوە، بۆیە ئەوە حەرامە و شەرعی نییە.

.

سەبارەت بە وادەی واژۆکردنی ڕێکەوتنەکە، جێگری سکرتێری یەکێتی مامۆستایان جەختیکردەوە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەشێوەیەکی فەرمی  ڕێککەوتنەکە لەگەڵ کۆمپانیاکەدا واژۆ دەکەن و مامۆستایان دەتوانن ئۆتۆمبێل وەربگرن.

.

پێشتر و لەپێش ساڵی 2015 بەشێک لە مامۆستایان سودمەند بوون لە وەرگرتنی ئۆتۆمبێل بە قیست، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە هەرێم بڕیارەکە وەستێنرا و لەماوەی ڕابردوو و لەدوای لابردنی پاشەکەوتی موچە مامۆستایان داوایانکرد، جارێکی دیکە بڕیارێکی لەو جۆرە جێبەجێبکرێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل