fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بە فەرمی یانەی زاخۆ لە خولی نایابەوە بۆ خولی پلەیەک دابەزێندرا

16:50 شه‌ممه‌ 04 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بە فەرمی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەبارەی ڕووداوی شەڕەکەی یاری نێوان زاخۆ و سیروانی نوێ بڕیاریدا یانەی سیروانی نوێ دابەزێنێت بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان و 10 یاریزانیشی بۆ ماوەی یەک ساڵ ڕاگرت.

،

لە ڕاگەیەندراوێکدا، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ڕایگەیاند، دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد له‌ رووداوه‌كانى یارى نێوان سیروانى نوێ و زاخۆ له‌ گه‌ڕى نۆیه‌مى خولى نایابى لاوانى كوردستان بڕیاریاندا بە دابه‌زاندنى تیپى لاوانى نایابى یانه‌ى زاخۆ بۆ ریزى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى لاوانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2020/2021.

،

هاوکات یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریداوە، ڕاگرتنی 10 یاریزانی یانەی زاخۆ لە یاریکردن بۆ ماوەی یەک ساڵ.

،

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیاردراوە بە هه‌ژماركردنى دووی یارى داهاتووى یانه‌ى زاخۆ به‌ ئه‌نجامى (3-0) گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى به‌رامبه‌رى.

،

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بڕوانامەی یاریدەدەری ڕاهێنەریشی لە تاهیر حەمدی، یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى لاوانى زاخۆ وەرگرتووەتەوە و بۆ ماوەی یەک ساڵیش ڕایگرت.

،

جگە لەو سزایانەی یانەی زاخۆ، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا، سێ یاریزانی یانەی سیروانی نوێش بۆ ماوەی یەک ساڵ ڕابگرێت.

،

بڕیارەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەکاتێکدایە، لە هەفتەی ڕابردوودا و لە یاری نێوان هەردوو یانەی لاوانی زاخۆ و سیروانی نوێ، شەڕ و ئاژاوەیەکی گەورە ڕویدا و بەشێک لە یاریزانانی زاخۆ هێرشیانکردەسەر ناوبیژانی یارییەکە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل