Shadow Shadow

فراکسیۆنى یەکێتى و گۆڕان دەنگیان بە کاندیدەکەى پارتى داوە

بە دەنگى 87 پەرلەمانتار مەسرور بارزانى بۆ پێکهێنانى حکومەتى هەرێم ڕاسپێردرا

11:46 سێ شه‌ممه‌ 11 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستاندا، پارتى مەسرور بارزانى وەک کاندیدى سەرۆکى حکومەت پێشکەشکرد و دەنگى 87 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا.

.

پاش دەستپێکردنى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، داواى لە فراکسیۆنى پارتى کرد، کاندیدى خۆیان پێشکەش بکەن بۆ پۆستى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، فراکسیۆنى پارتیش، مەسرور بارزانى وەک کاندیدى پارتى دیاریکرد، پاشان متمانەى 87 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا و ڕاسپێردرا بۆ ئەوەى کابینەى نوێى حکومەت پێکبهێنێت.

.

سەرۆکى پەرلەمانى کەردستان لە کۆتایی دانیشتنەکەدا، ئاماژەى بەوەکرد، هەر ئەمڕۆ بڕیارەکەى پەرلەمان بەڕاسپاردنى سەرۆکى حکومەت، دەنێرن بۆ سەرۆکایەتى هەرێم بۆ پەسەند کردنى.

.

بەپێى ئەو ژمارەیەى پەرلەمانتار کە دەنگیان بۆ مەسرور بارزانى داوە، هەریەک لە فراکسیۆنەکانى پارتى، یەکێتى، گۆڕان و پێکهاتەکان متمانەیان بە کاندیدەکەى پارتى داوە.

.

پێش دەستپێکردنى دانیشتنەکە هەریەک لە فراکسیۆنەکانى کۆمەڵ و یەکگرتوو بە ناس کوردیان ڕاگەیاند، بەشدارى دانیشتنەکەى پەرلەمان دەکەن بەڵام دەنگ بە کاندیدەکەى پارتى نادەن، نەوەى نوێش ئەوەى دووپاتکردەوە کە بایکۆتى دانیشتنەکە دەکات

.

.

پرۆفایلى مەسرور بارزانى:

.

مەسرور بارزانى لەدایکبووى ساڵى 1969ى شارى هەولێرە

.

ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستانە

.

کوڕى مەسعود مستەفا بارزانى سەرۆکى پێشووى هەرێمى کوردستانە

.

سەرۆکى ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستانە

.

لە تەمەنى 16 ساڵییەوە  و لە ساڵى 1985 بۆتە پیشمەرگە

.

خوێدنى ناوەندى لە وڵاتى ئێران تەواو کردووە

.

لە لەندەن بۆ ماوەى ساڵێک لە خولێکى فێربوونى زمانى ئینگلیزى خوێندوویەتى

 

لە زانکۆى ئەمریکى لە واشنتۆن بەکالۆریۆسى لە توێژینەوەى نێودەوڵەتى بەدەستهێناوە

.

ساڵى 1998 لە کۆنگرەى ١٢ى پارتى بۆتە ئەندامى سەرکردایەتى پارتى

.

ساڵى 2010 لە کۆنگرەى سیانزدەى پارتى بە ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى هەڵبژێردرا

 

ساڵى 2012 لەلایەن بارزانى باوکییەوە وەک سەرۆکى ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان هەڵبژێردرا

.

ساڵى 2005 دەزگاى خێرخوازى بارزانى دامەزراند

.

زانکۆى ئەمریکى لە شارى دهۆک لە 2013 دامەزراند و سەرۆکى ئەنجوومەنى زانکۆکەیە

.

خێزاندارە و خاوەن چوار منداڵە سێ کوڕ و کچێک.

 

زمانى کوردى و فارسى و ئینگلیزى دەزانێت و لە زمانى عەرەبى تێدەگات

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل