fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بە تۆمەتێکى سەیر تاڵیبان چوار گوێدرێژی گولەباران کرد

20:07 سێ شه‌ممه‌ 04 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەهۆى ئەوەى خواردەمەنیان بۆ ئەو ناوچانەى لەژێر دەستى حکومەتى ئەفغانستان پێ گوازراوەتەوە، بزوتنەوەى تاڵیبان چوار گوێدرێژی گولەباران کرد.

.

محەمەد مەهداوى، وتەبێژى فەرمانڕەواى ولایەتى غورى ئەفغانستان بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنى وتووە، هۆکاری ئەو کارەی تاڵیبان ئەوەبووە ئەو گوێدرێژانە خواردەمەنیان بۆ گوندێک گواستوەتەوە بەناوی “مانج” کە لەژێر کۆنترۆڵى حکومەتى وڵاتەکەدا بووە لە ناوچەی “شارسادا”.

.

ئەمە لەکاتێکدایە %90ى ناوچەى شارسادا لەژێر کۆنترۆڵى بزوتنەوەى تاڵیباندایە و ئەو گوندە کە ناوى “مانج”ـە لەژێر کۆنترۆڵى هێزە ئەمنیە حکومییەکاندایە و گواستنەوەى خواردن و پێداویستى بۆ ئەو گوندە سەختە.

.

بەپێى زانیاریە رۆژنامەوانیەکان، ژنێکى گوندەکە دواى ئەوەى سەردانى کەسوکارى کردوە لە ناوچەکانى ژێر دەستى تاڵیبان ئارد و ڕۆن و برنجى لە چوار گوێدرێژەکە بارکردوە بۆ ئەوەى بیانگوازێتەوە بۆ گوندەکە، بەڵام لەکاتى گەڕانەوەیدا لەلایەن چەکدارانى تاڵیبانەوە ڕاگیراوە و ڕێگەیان نەداوە پێداویستیەکان بباتە گوندەکەوە، دواى ئەوەى بووە بە کێشەیان چەکدارەکان هەر چوار گوێدرێژەکەیان کوشتوە و دەستیان بەسەر پێداویستیەکاندا گرتوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل