Shadow Shadow

بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک چوار کەس دەستگیرکران

20:55 سێ شه‌ممه‌ 16 ته‌موز 2019
article image

 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، چوار تۆمەتباریان دەستگیرکردووە  کە تۆمەتبارن بەکوشتنی‌ هاوڵاتییەک.

.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند:لە سەر کوشتنی هاوڵاتیەکی ناحیەی بنگرد پێنج کەس تۆمەتبار کراون و تا ئێستا چوارکەسیان دەستگیرکراون.

.

وتەبێژی پۆلیس وتیشی، یەکێک لە تومەتبارەکان دوێنێ دووشەممە 16ی تەمموزی 2019،خۆی‌ ڕادەستی‌ بنکەی‌ پۆلیسی‌ رزگاری‌ کردووە و لەهەمانکاتدا بەهاوکاری پۆلیسی‌ قەزای‌ ڕانیە سێ تۆمەتباری دیکە دەستگیرکراون.

.

سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی‌ پشکنینی‌ ماڵی‌ تۆمەتباراندا، دەستبەسەر چوار کڵاشینکۆف، نارنجۆکێک، یەک تاپڕ، 11 مەخزەن و 300 فیشەکی‌ کڵاشینکۆفدا گیراوە.

.

ئێستا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون ‌و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە و پۆلیسی‌ قەزای‌ دووکان پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە تومەتبارێکی دیکەی ئەو دۆسیەی تائێستا دەستگیرنەکراوە و هێزەکانیان لە هەوڵی دەستگیرکردنیدان.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل