fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بە ئاشکرا داوا لە عەلاوی دەکرێت واز لە ڕاسپاردن و پێکهێنانی حکومەت بهێنێت

08:56 هه‌ینی 21 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی قیوای سونەکان بە فەرمی داوای لە سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو کرد داوای لێبوردن بکات لە تەواوکردنی کابینەکەی و بانگەوازیش دەکات لایەنە سیاسییەکان جێگرەوەیەک بۆ ناوبراو بدۆزرێتەوە.

.

محەمەد تەمیم، سەرکردە لە هاوپەیمانی قیوا ڕایگەیاند، هاوپەیمانیەتی قیوا “دژی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوە چونکە هیچ کەسێکی بەشدار نەکردووە بۆ پێکهێنانی حکومەتەکەیە و هاوبەشی نیشتمانی پشتگوێخستووە.”

.

دەشڵێت، “هاوپەیمانیەتی قیوا دەنگ بە حکومەتەکەى نادات و پێویستە سیاسییەکان جێگرەوەیەکی بۆ بدۆزنەوە.”

.

هاوپەیمانی قیوا گەورەترین فراکسیۆنى سونەکانە و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتى دەکات.

.

پیشتر سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی شاندی لایەنە کوردییەکان بۆ بەغدا ڕایگەیاند، محەمەد تۆفیق عەلاوى سەرۆکوەزیرانى ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتى عێراق لەگەڵ حسێنیە و مزگەوتەکاندا باسى پێکهێنانى کابینەکەى دەکات، نەک هێزە سیاسیەکان.

.

پێشى وایە، لەوانەیە کورد دەنگ بە حکومەتەکەى عەلاوى نەدات، لەگەڵ حزبە عێراقییەکانى تریشدا گفتوگۆ لەو بارەیەوە دەکەن، هەر کاندیدێک بەبێ رەزامەندى حزبە کوردیەکانى هەرێمى کوردستان قبوڵ نەکراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل