fbpx
Shadow Shadow

بە‌هۆى پچڕانى هێڵه‌كانى ئێنته‌رنێته‌وه‌ ئابورى عێراق زیاتر له ‌یه‌ك ملیار دۆلار زیانى به‌ركه‌وتوه

20:50 چوار شه‌ممه‌ 06 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆى پچڕانى ئینتەرنێتەوە، لەماوەى مانگێکدا یەک ملیار و 358 ملیۆن دۆلار زیانى ئابورى بە عێراق گەیشتوە.

,

كۆمپانیاى نێت بلۆكس كه‌ پسپۆڕى بوارى چاودێریكردنى هێڵه‌كانى ئێنته‌رنێته‌ له ‌جیهاندا، زیانه‌ ئابورییه‌كانى پچڕانى هێڵى خزمه‌تگوزارى ئێنته‌رنێتى له ‌عێراق بۆ ‌مانگى تشرینى یەکەم خستەڕو، کە یەک ملیار و 358 ملیۆن دۆلارە.

,

به‌هۆى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق، لە مانگى ڕابردوودا چەندین جار بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک حکومەتى عێراق هێڵى ئینتەرنێتى پچڕاند.

,

ئەو هەنگاوە، حکومەتى عێراق وەک کەمکردنەوەى خۆپیشاندانەکان و کۆتاییپێهێنانیان گرتیەبەر، له ‌دوو ڕۆژى ڕابردووشدا بۆ جارێکى تر و بە تەواوى ئینتەرنێتى عێراق بەدەر لە هەرێم ڕاگیراوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل