fbpx
Shadow Shadow

"سێ خۆپیشاندەر کوژراون"

بەیانى باشى ئەمڕۆى هێزە ئەمنییەکانى بەغداد بۆ خۆپیشاندەرانى تەحریر گازى فرمێسکڕێژ بو

12:09 پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لەناو خەودا هێزە ئەمنییەکانی عێراق، بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران، دەیانەوێت کۆنتڕۆڵی گۆڕەپانی تەحریر بکەن.

,

لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2019، هێزەکانی ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی عێراق، بەشێوەیەکی کتوپڕ هێرشیان کردە سەر گۆڕەپانی خەلانی لە ناوەڕاستی بەغداد، کە خۆپیشاندەران لێی دەمێننەوە و نزیکە لە گۆڕەپانی تەحریرەوە.

,

خۆپیشاندەران بە پەیامنێری ناس کوردیان ڕاگەیاند، بەشێوەیەکی لەناکاو ئەو کاتەی ئەوان لەخەودا بوون، هێرشکراوەتە سەریان، بە دەنگ و کاریگەری بۆمبی گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی دوکەڵدار خەبەریان بوەتەوە، “ئەو هێزە دەیانەوێت گۆڕەپانی تەحریر کۆنتڕۆڵ بکەن”.

,

ئەوەشیان وتوە: “نەماندەزانی بۆ بەو شێوە خراپە مامەڵە دەکەن، بەڵام زۆر خراپ مامەڵەیان کرد چەند خۆپیشاندەرێکیشیان دەستگیرکرد، ڕاستەوخۆ بۆمبە دوکەڵدارەکانیان تێدەگرتین، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر خۆپیشاندەری لێبو نەیانتوانی بگەنە گۆڕەپانی تەحریر”.

 

بەیانى باشى ئەمڕۆى هێزە ئەمنییەکانى بەغداد بۆ خۆپیشاندەرانى تەحریر گازى فرمێسکڕێژ بو

,

لەنێوان گۆڕەپانی تەحریر و خەلانی دیوارێکی کۆنکریتی هەیە، کە هێزە ئەمنییەکانی دابڕیوە لە گۆڕەپانی تەحریر و نەیانتوانیوە بچنە ئەو گۆڕەپانەوە، چونکە لەسەر ئەو دیوارانەوە خۆپیشاندەران بە بەرد و هەڵدانەوەی بۆمبە دوکەڵدارەکان، وەڵامی هێزە ئەمنییەکانیان داوەتەوە وەک پەیامنێرى ناس وێناى کرد.

,

وێنەی هێرشەکەی ئەمڕۆی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ سەر گۆڕەپانی خەلانی، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە، یەکێک لەو وێنانەش کە بەیانی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، ئەوەیە یەکێک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانە کە سەرقاڵی تەقاندنی بۆمبى فرمێسکڕێژە بەڕوی خۆپیشاندەراندا، لەهەمان کاتدا لە پشتییەوە نوسراوێک دەبیندرێت کە نوسراوە “کەرتە ئەمنییەکان بەڵێن دەدەن بەهێز بڵاوە بە خۆپیشاندەران نەکەن”.

,

سەرچاوەیەک لە تەندروستییەوە بە ئاژانسى فرانس پرێسى ڕاگەیاندووە، بەهۆى گازى فرمێسکڕێژەوە سێ خۆپییشاندەر لە ناوەڕاستى بەغداد کوژراون، لەگەڵ بوونى چەندین بریندار.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل