fbpx
Shadow Shadow

عادل عەبدولمەهدی: گۆڕانکاریی وەزارى گرنگ دەکەین

13:44 شه‌ممه‌ 09 تشرینی دووه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

 

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، خۆپیشاندانەکان گرنگترین ڕووداون کە عێراق لەدواى ساڵى 2003ەوە پێیدا تێدەپەڕێت و گۆڕانکاریی وەزارى گرنگ دەکات بۆ وەڵامدانەوەى داواکارییەکانى خۆپیشاندەران.

.

عادل عەبدولمەهدی لەبەیاننامەیەکدا بەبۆنەى پەیامەکەى دوێنێی مەرجەعیەتى باڵاوە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەم هەلە گرنگە دەقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانى چاکسازى بنەڕەتى بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى، گۆڕانکاریی وەزارى و دابینکردنى خزمەتگوزاریی، گۆڕانکاریی هەڵبژاردن و دەستورى و ڕاستکردنەوەى ڕێڕەوى کارەکانى دەوڵەت.

..

ڕاشیگەیاندووە، خۆپیشاندانەکان گرنگترین ڕووداون کە عێراق لەدواى ساڵى 2003 پێیدا تێدەپەڕێت، حکومەت هەوڵدەدات بۆ سەرکەوتنى داواکارى خۆپیشاندەران و پێیانوایە خۆپیشاندانەکان یەکێک لە گرنگترین میکانیزمەکانى فشار و چاودێرکردنە بۆ بەدیهێنانى چاکسازى.

.

عادل عەبدولمەهدی جەختیشیکردووەتەوە، خۆپیشاندانەکان یارمەتیدەردەبن بۆ فشار خستنە سەر هێزە سیاسییەکان و حکومەت و پەرلەمان و دادگا، بۆ ڕاستکردنەوەى کارەکان و قبوڵکردنى گۆڕانکاییەکان.

.

دەشڵێت “حکومەت و دەسەڵاتى دادوەرى بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە لە شەهیدکردن و برینداربوونى خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان و بە دادگایی گەیاندنى ئەوانەى ئەو تاوانانەیان بەسەردا ساغدەبێتەوە”.

.

عەبدولمەهدی باسى لەوەشکردووە، “داواکارى هەیە بۆ گۆڕانکاریی وەزارى گشتگیر یان گۆڕینى بەشێک لە وەزیرەکان بۆ دەرچوون لە سیستەمى پشک پشکێنە، جەختدەکەینەوە لەسەر ئەنجامدانى گۆڕانکاریی وەزارى گرنگ وەک وەڵامدانەوەى ئەو داواکارییە، چەندین هەنگاو دەگرینە بەر بۆ چاکسازى لە سیستەمى هەڵبژاردن و کۆمسیۆن، لەچەند ڕۆژى داهاتوودا دەیخەینەڕوو”.
.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، سەرەڕاى ئەو بڕیارى چاکسازیانەى لەلایەن ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەمانەوە دەرکراون، چاکسازى نوێیان بەدەستەوەیە وەکو کەمکردنەوەى موچەى بەرپرسانى باڵا بۆ نیوە، گۆڕانکاریی لە پلەبەندى موچە بۆ ئەوەى دادپەروەریی بێتە کایەوە.

.

بەیاننامەکەى عەبدولمەهدى دواى پەیامەکەى دوێنێى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى ئاینى یە لە نەجەف کە ڕایگەیاندبوو، سیاسەتمەدارانى عێراق هەلێکى دەگمەنیان لەبەردەمدایە بۆ ئەنجامدانى چاکسازى، داواشیکردبوو هێزە ئەمنییەکان کۆتایی بە ئەنجامدانى توندوتیژى دژى خۆپیشاندەران بهێنن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل