fbpx
Shadow Shadow

لەبارەى ڕووداوە خوێناوییەکەى بەغداوە

بەیاننامەى “دانپێدانانى حەشدى شەعبى” گڕ لە شەقام و گۆڕەپانى سیاسی عێراق بەردەدات

08:47 دوو شه‌ممه‌ 09 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بەیاننامەیەک کە لەسەر پێگەى فەرمى حەشدى شەعبى بڵاوکرایەوە لەبارەى “دانپێدانانى بەشداریکردنیان” لە ڕووداوە خوێناوییەکەى بەغدا، مشتومڕى گەورەى دروستکرد و گڕى لە شەقام و گۆڕەپانى سیاسی بەردا، پێش ئەوەى بەشێک لەلایەنەکانى نزیک لە حەشد بەیاننامەکە ڕەتبکەنەوە و باس لە هاککردنى پێگەکە بکەن.

.

درەنگانى شەوى ڕابردوو لەپێگەى فەرمى حەشدى شەعبییەوە بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە کە تێیدا دەستەى حەشدى شەعبى “داندەنێت بە دەستوەردانى سەربازى هێزەکانیان” لەکاتى ڕووداوەکانى گۆڕەپانى سەنک لە بەغدا کە بەهۆیەوە دەیان کەس کوژران و برینداربوون.

.

لەبەیاننامەکەدا، پاساو بۆ دەستوەردانی حەشد لەو رووداوانە گەڕێنراوەتەوە بۆ هەوڵدان بۆ “رزگارکردنى خۆپیشاندەرە ڕفێنراوەکان”، هەروەها باس لەوەکراوە کە هێزەکانى حەشد و کڵاوشینەکان پێکدادانى چەکدارى لەنێوانیان روویداوە.

.

ئەو بەیاننامەیە کاردانەوە و مشتومڕى زۆرى لێکەوتەوە، بەڵام هەندێ لایەنى نزیک لە حەشد بەیاننامەکە رەتدەکەنەوە و دەڵێن پێگە فەرمییەکەیان روبەڕووى هاککردن بووەتەوە و هیچ بەیاننامەیەکى فەرمى لەبارەى ئەو رووداوانەوە دەرنەکراوە.

.

هەروەها دواتر بەیاننامەى دووەم کە گەرێنراوەتەوە بۆ حەشدى شەعبى لەسەر پێگەى فەرمى حەشد بڵاوکرایەوە کە تێیدا جەختکراوەتەوە لەسەر هاککردنى پێگە فەرمییەکە.

.

لەبەیاننامەکەدا کە ناس نەیتوانى راستییەکەى پشتڕاستبکاتەوە، باس لەوەکراوە، پێگەى فەرمى حەشد روبەڕووى هاککردن بووەتەوە و لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەى، هاککەرەکان بەیاننامەیەکیان بەناوى دەستەى حەشدى شەعبییەوە بڵاوکردووەتەوە لەبارەى رووداوەکانى گۆڕەپانى سەنک.

.

بەڵام بەیاننامەکە چۆنیەتى دزەپێکردنى بەیاننامەى یەکەمى رووننەکردووەتەوە بۆ سەر پێگەى فەرمى حەشدى شەعبى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، جەختیشکراوەتەوە کە بەیاننامەکە سڕدراوەتەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل