fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بەڵگە.. 32 هەزار عێراقی موچە لە ئێرانەوە وەردەگرن و وەزیر و فەرماندەشیان تێدایە

10:50 چوار شه‌ممه‌ 05 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

چەند بەڵگەنامەیەک ئاشکرای دەکات کە 32 هەزار کەسى عێراقى ڕاستەوخۆ موچە لە کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە وەردەگرن لە دیاری ترینیشیان ئەبو مەهدى موهەندیس، سەرکردەى پێشووى کەتیبەکانى حزبوڵاى عێراق و هادى عامرى، سەرکردەى فەیلەقى بەدر و قاسم ئەعرەجى، وەزیرى پێشوى ناوخۆیە.

.

ئەو بەڵگەنامانە کە لە سوپاى پاسدارانى ئێرانەوە دزەى کردوە و کەوتوەتە دەست ئەنجومەنى نیشتمانى بەرگریی ئێرانى و ڕێکخراوى موجاهیدینى خەلق، چەندین ناوى دیار لەخۆ دەگرێت کە سەرکردەى میلیشیاکانى عێراق و لایەنە سیاسیەکان و هێزە ئەمنیەکانى عێراقن و ژمارەیەکیشیان چەندین پۆستى هەستیارى حکومیان هەبووە.

.

بڵاوکردنەوەى ئەو بەڵگانە لەکاتێکدایە کە هاوڵاتیانى عێراق ماوەى چەندین مانگە لەسەر شەقامەکانن و دژى سیاسیەکان و هەژمونی ئێرانى بەسەر دامودەزگاکانى دەوڵەتدا خۆپیشاندانیان رێکخستوە و زۆرینەى بەرپرسانى عێراق بە لایەنگرى ئێرانى تۆمەتبار دەکەن.

.

لە دیارترین ئەو کەسایەتیانەى عێراق کە ڕاستەوخۆ موچە لە ئێرانەوە وەردەگرن ئەمانەن:

بەڵگە.. 32 هەزار عێراقی موچە لە ئێرانەوە وەردەگرن و وەزیر و فەرماندەشیان تێدایە

.

ئەبو مەهدى موهەندیس، سەرکردەى پێشوى کەتیبەکانى حزبوڵاى عێراق و جێگری سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى

موهەندیس بەناوى جەمال جەعفەر محەمەد عەلى ئیبراهیمیەوە موچە لە ئێرانەوە وەردەگرت، بەڵام لەسەرەتاى ئەمساڵ لەهێرشێکى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى ئەمریکا لەشارى بەغدا لەگەڵ قاسم سولەیمانى سەرکردەى فەیلەقى قودسى ئێرانى کوژرا، لە ساڵى 1984یشەوە لەگەڵ سوپاى پاسدارانى ئێران کارى کردوە.

بەڵگە.. 32 هەزار عێراقی موچە لە ئێرانەوە وەردەگرن و وەزیر و فەرماندەشیان تێدایە

.

بەڵگە.. 32 هەزار عێراقی موچە لە ئێرانەوە وەردەگرن و وەزیر و فەرماندەشیان تێدایە

.

هادى عامرى، سەرکردەى فەیلەقى بەدر

عامرى ناوى تەواوى هادى فەرحان عامریە و لەئێستادا سەرکردەى فەیلەقى بەدرەو بە شوێنگرەوەى ئەبو مەهدى موهەندیس بۆ سەرکردایەتیکردنى کەتیبەکانى حزبوڵاى عیراق دادەنرێت و دەبێتە جێگرى سەرکردەى حەشدى شەعبى، هەروەها باس لەوەدەکرێت ئەگەرى هەیە لە جێگەى فالح فەیاز ببێتە سەرۆکى ئەو حەشدە، سەرۆکایەتى کوتلەى (هاوپەیمانى فەتح)یش دەکات کە دووەم گەورەترین کوتلەى پەرلەمانى عێراقە و پەیوەندیەکى بەهێزى لەگەڵ قاسم سولەیمانى هەبوو.

بەڵگە.. 32 هەزار عێراقی موچە لە ئێرانەوە وەردەگرن و وەزیر و فەرماندەشیان تێدایە

.

قاسم ئەعرەجى، وەزیری پێشووی ناوخۆ

ئەعرەجى پێشتر وەزیرى ناوخۆى عێراق بوو،  ناوى تەواوى قاسم محەمەد جەلال ئەعرەجییە و لە ئێستادا جێگرى سەرکردەى فەیلەقى بەدرە و  پێشتریش چەندین پۆستى دیکەی لە حکومەتى عێراقیدا هەبووە، لە ساڵى 1988ەوە پەیوەندى بەو هێزانەوە کردوە کە سەربە ئێرانن و لەو کاتەوە موچە لەو وڵاتە وەردەگرێت.

.

لە دیارترین ئەو ناوانەى تر کە لە لیستەکەدا هەن:

ئەبو مستەفا شەیبانى، ڕاوێژکارى ئەمنى وەزیرى ناوخۆیە کە یەکێکیشە لەسەرکردەکانى حەشى شەعبى

ئەبو عەلى بەسرى، جێگرى سەرۆکى حەشدى شەعبى

ئەبو مونتەزیر محەمەداوى، یەکێک لە سەرکردەکانى فەیلەقى بەدر

حاجى سەلام دیراوى، سەرکردە لە فەیلەقى بەدر لەپارێزگاى بەسرە

محەمەد مەهدى بەیاتى، وەزیرى مافەکانى مرۆڤ لە حکومەتى حەیدەر عەبادى

ئەبو ئەحمەد ڕاشد کە پێشتر لە پۆستەکانى وەزیرى پەیوەندیەکان و پارێزگارى بەسرە کارى کردوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل