fbpx
Shadow Shadow

“بەڵگەى مانگە دەستکردەکان بۆ ئەوە دەچن فڕۆکە ئۆکراینییەکە بەموشەکى ئێران کەوتبێتە خوارەوە”

22:50 پێنج شه‌ممه‌ 09 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

لەگەڵ وەشاندنى چەند موشەکێکى ئێرانى بەرەو چەند بنکەیەکى سەربازى هێزەکانى ئەمریکا لە شارەکانى بەغدا و ئەنبار و هەرێم، لەپڕۆسەى تۆڵەکردنەوەى قاسمى سولەیمانیى دا، هاوکات فڕۆکەیەکى ئۆکرانیى بەسەر ئاسمانى تاران کەوتە خوارەوە و بەوهۆیەوە سەرجەم سەرنیشنەکانی کە نزیکەى 180 کەس بوون گیانیانلەدەستدا.

،

بەرپرسانى ئێرانى هۆکارى ڕووداوەکەیان بۆ کیشەى تەکنیکى گەڕاندەوە، بەڵام چەند وڵاتێک کە هاوڵاتیانیان لەنێو فڕۆکەکەدا بوون، گومانیان لەڕوداوەکە هەیە بەتایبەت دواى ئەوەى ئێران ئامادە نەبوو سندوقە ڕەشەکانى ناو فڕۆکەکە ڕادەستى لێکۆڵینەوە بکات.

،

هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرزی ئەمریکی لەسەر زارى دوو بەرپرسى ئەمریکاوە بڵاوى کردووەتەوە، ئەوان بەڵگەیان لەبەردەستتدایە کە فڕۆکە ئۆکرانییەکە بەموشەک بەدراوەتە خوارەوە بۆ ئەوەش پشتیان بەچەند بەڵگەیەک بەستووە لەڕێگەى مانگە دەستکردەکانەوە.

،

گۆڤارى نیوزویکى ئەمریکیش لەسەر زارى سەرچاوەیەکى دەزگاى هەواڵگرى ئەو وڵاتەوە بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکەکە بەموشەکى زەمینى ڕوس ئوم 1ی ڕووسى خراوەتەخوارەوە.

،

باس لەوەش کراوە، ڕەنگە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەهۆى هەڵەی ئێرانەوە بوبێت، بەو هۆیەى دژە ئاسمانییەکانى ئێران لەو ئان و ساتەدا کەوتوونەتە ئینزارەوە ئەوەش لەترسى کاردانەوەى پێچەوانەى ئەمریکیەکان دواى هەڵمەتى تۆڵەکردنەوەى سولەیمانى.

،

هاوکات، دەستەى مەدەنیى ئاسمانى ئێرانیش ئەو کارە ڕەتدەکاتەوە کە بەهەڵەى موشەکى ئەو فڕۆکەیە کەوتبێتە خوارەوە.

،

دوابەدواى ئەوەش کە تاران ڕەتیکردەوە هەردوو سندوقە ڕەشەکەى کۆمپانیاى بۆینگ ڕادەست بکات و ڕیگە نادات ئەمریکا سەیرى بەڵگەنامەکانى ناوى بکات، هەر یەکە لەولاتانى بەریتانیا و کەنەدا و ئوکراینا داواى لێکۆڵینەوەیەکى شەفافانە لەو کارەدا دەکەن.

،

هاوکات وەزیرى دەرەوەى کەنەداش پەیوەندى بەهاوتا ئێرانیەکەیەوە کردووە داواى کردووە لێکۆڵینەوەى ورد لەسەر ڕوداوەکە بکرێت بەو پێیەى چەندین هاوڵاتى ئەو ولاتەش لەناو فڕۆکەکەدا بووە.

،

لەلایەکی دیکەوە بەگوێرەى لیکۆڵەرەوە ئێرانیەکان لەسەر ڕوداوەکە، باس لەوە کراوە کە پێش ئەوەى فرۆکەکە بکەوێتە خوارەوە ئاگرى تێبەر بووە و ڕۆژێک پێش فڕینى چەند کێشەیەکى تەکنیکى هەبووە بەڵام پێش ماوەیەکى کەم لەفڕینى چاککراوەتەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل