fbpx
Shadow Shadow

بەڤیدیۆ؛ ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە ئاسمانی وڵاتەکەی خستەخوارەوە

16:58 هه‌ینی 08 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینى)، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لە ئاسمانی بەندەری ماهشەهر لە باشوری ئێران خستەخوارەوە و فەرماندەی هێزەکەش ڕایگەیاند “فڕۆکەکە سنوری ئاسمانی ئێرانی بەزاندووە”.

.

عەلیڕەزا سەباحی فەرد، فەرماندەی بەرگریی ئاسمانی سوپای ئێران بە ئاژانسی تەسنیمی فەرمی ئێرانی ڕاگەیاند :”بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوای ئەوەى فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، سنوری ئاسمانی وڵاتەکەمانی بەزاند، پێش ئەوەی بگاتە شوێنە هەستیار و گرنگەکانمان بە مووشەکێک خستمانە خوارەوە”.

.

هاوکات، غوڵامرەزا شەریعەتی، پارێزگاری خوزستان، روونیکردەوە “پاشماوەی فڕۆکەکە کەوتووەتە دەورووبەری بەندەری ماهشەهر و بێ هیچ گومانێک هی وڵاتێکی بیانییە”.

.

تائێستا هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە کە فڕۆکەکە هی چ وڵاتێکە و هیچ وڵاتێکیش لەسەر ڕووداوەکە روونکردنەوەى نەداوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل