fbpx
Shadow Shadow

بەڕێوەبەر و پەیامنێرى کەناڵێکى کوردى دەستگیرکران.. دادوەرێک سکاڵاى لەسەر کردوون

14:52 یه‌ك شه‌ممه‌ 10 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لەسەر سکاڵای دادوەرێکی دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار، هەریەکە لە شوان عادل، بەڕێوەبەری کەناڵی ئێن ئاڕتی و ئیحسان سابیر، پەیامنێری کەناڵەکە دەستگیرکران.

.

ڕێباز مەحمود، پارێزەری دامەزراوەی میدیایی ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند، ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە لەسەر ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی کە چەند مانگێک لەمەوبەر بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ئەکرەم فەرەج، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە و ئەمڕۆش ئەو دادگایە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەردووکیان دەرکرد.

.

ئەو ڕاپۆرتەی کە هەردوو ڕۆژنامەنوسەکەی لەسەر دەستگیرکراوە، تایبەت بووە بە ڕوداوێکی هاتووچۆ کە تیایدا شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانیلەدەستداوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئێن ئاڕتی،شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی لە ماتۆڕسکیلەکەی داوە کوڕی سەرۆکی دادگای کەرکوک/گەرمیان بووە و هەر ئەویش سکاڵاکەی تۆمارکردووە.

.

ئاماژەی بەوەشکرد،  لەئێستادا هەردوو ڕۆژنامەنوسەکە بەپێی مادەی (9)ی یاسای ڕۆژنامەگەری لە بنکەی پۆلیسی کەلاری کۆن دەستبەسەرکراوون و بەپێی بڕیاری دادگا، تا 24ی ئەم مانگە دەستبەسەر دەبن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل