fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"وەزیر سزاشی داوە"

“بەڕێوەبەرێکی گشتی لە وەزارەتی دارایی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگرتووە”

21:42 سێ شه‌ممه‌ 25 شوبات 2020
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

تاوەکو ئێستا بەغدا پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەناردووە و ناس کورد زانیویەتی، بەڕێوەبەرێکی گشتیی لە وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی پارەکەی ڕاگرتووە، ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت، وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی پارەکە کردووە و تاوەکو پێنجشەممە دەگاتە هەرێم.

. 

عابد مزوری، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “تائێستا بەغدا پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەناردووە و ناشزانین هۆکارەکەی چییە، دیاریش نییە کەی پارەکە دەنێرن”.

.

بەڵام جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند، دوێنێ دووشەممە لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دارایی عێراق بووە و پرسیاری دواکەوتنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لێکردووە کە تائێستا نەهاتووە.

.

بە وتەی جەمال کۆچەر، وەزیری دارایی عێراق وتویەتی: “کاتێک من لە بەغدا نەبووم بەڕێوەبەرێکی گشتی لە وەزارەت ناردنی پارەکەی ڕاگرتووە هەرچەندە ئەوە لە دەسەڵاتی ئەودا نەبووە، بەڵام کە چوومەتەوە بەغدا واژۆم لەسەر ناردنی پارەکە کردووە و ئەو بەڕێوەبەرە گشتییەشم سزاداوە و گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی دیکە”.

.

جەمال کۆچەر باسی لەوەشکرد، وەزیری دارایی وتوشیەتی، ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە بە بیانووی ئەوەی کە ئەو پارەیە پەیوەستە بە بودجەی 2020 ناردنی پارەکەی ڕاگرتووە، بەڵام  کێشەکە چارەسەر بووە و تاوەکو پێنجشەممەی داهاتوو پارەکە دەگاتە هەرێم.

.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕەتیشیکردەوە دواکەوتنی پارەکە هیچ پەیوەندییەکی بە فشاری محەمەد تۆفیق عەلاوی هەبێت بۆ ئەوەی کورد ڕێکبکەوێت لەگەڵی و دەنگ بە کابینەکەی بدات و ڕونیکردەوە، عەلاوی تائێستا هاوڵاتییەکی ئاساییە و هیچ دەسەڵاتێکی نییە لە هیچ دامەزراوەکی حکومەتدا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل