fbpx
Shadow Shadow

"لەسەر سکاڵاى بەرپرسێکى حکومى بوە"

بەڕێوەبەری ڕادیۆی دەنگ بە کەفالەتى یەک ملیۆن دینار ئازادکرا و ناس کورد دۆسییەکەى ئاشکرا دەکات

21:09 چوار شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەری ڕادیۆی دەنگ لە گەرمیان لە پاش دەستگیرکردنی بەهۆی سکاڵایەکەوە، ئەمشەو بە کەفالەتى یەک ملیۆن دینار ئازادکرا.

,

ئەحمەد حەمید، ئەندامى ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى ڕادیۆى دەنگ تایبەت بە ناس کوردی وت: “ئازاد عوسمان بەڕێوەبەری ڕادیۆی دەنگ بە کەفالەتی یەک ملیۆن دینار تا ڕۆژی دادگاییکردنی کە دووشەممەیە، ئازادکرا”.

,

ئاماژەى بەوەشکرد، هۆکارى ئازادکردنى بەڕێوەبەرەکەى ڕادیۆى دەنگ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ناڕەزاییە زۆرەى کە لەلایەن سەرجەم چین و توێژەکانەوە لەبارەى دەستگیرکردنەکەى خرانەڕو، کە بە یاسای ڕۆژنامەگەرى مامەڵە لەگەڵ کەیسەکەدا نەکراوە.

,

ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى ڕادیۆى دەنگ لەبارەى ئەو دۆسییەى ئازاد عوسمانى لەسەر دەستگیرکراوە ئاشکرایکرد: “ڕادیۆى دەنگ بە پشت بەست بە لێدوان و بەڵگە، ساڵى 2015 لە ڕاپۆرتێکدا ئەوەى خستەڕو، پرۆژەى ‘شەقامى پشتێنەى کەلار’ بەهۆى باخێکەوە کە باوکى بەرپرسێکى گەرمیان خاوەندارێتى کردووە کارەکانى وەستاوە”.

,

بە گوێرەى زانیاریەکانى کە ئەحمەد حەمید ئاماژەى پێکردن، دواتر ئەو بەرپرسە حکومییەى گەرمیان بەتۆمەتى ناوزڕاندن سکاڵاى لەسەر ڕادیۆکە تۆمار کردووە.

,

هەرچەندە مێژووى دۆسییەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 2015 و ڕادیۆى دەنگیش پارێزەرى بۆ ئەو بابەتە ناردووەتە دادگا، بەڵام پاش ئازادکردنى ئازاد عوسمان بە کەفالەت لەو ساڵەدا، تا ئێستا دادگا بێدەنگ بوە و دواجار ئەمڕۆ کەفالەتەکەى هەڵوەشاندەوە و بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ دەرکردووە.

,

ئەمڕۆش پاش دەستگیرکردنى بەڕێوەبەرەکەى، ڕادیۆى دەنگ هۆکارەکەى گەڕاندەوە بۆ ئەوەى: “ئه‌و دادوه‌ره‌ى كه‌ ئه‌مڕۆ بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى بۆ به‌رێوه‌به‌رى ڕادیۆى ده‌نگ ده‌ركردووه،‌ دوو ساڵه‌ داواى گواستنه‌وه‌ى كردووه‌ و بۆى نه‌كراوه،‌ ئێستاش له‌ سه‌رده‌مى ناڕه‌زایه‌تى ژماره‌یه‌ك له ‌دادوه‌ران هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ دروستكردنى ناڕه‌زایه‌تى و سود وه‌رگرتن له‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دواجار بۆ گواستنه‌وه‌كه‌ى سودى لێ وه‌ربگرێت”.

,

ئەمە لە کاتێکدایە چەند کاتژمێرێک پێش ئازادبوونی، ڕادیۆی دەنگ لە گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بانگەوازى بۆ گردبوونەوەیەک کرد و ئەوەى خستەڕو: “تاوانەکان سزاکان دیاری دەکەن نەک مەزاجی دادوەر، بۆیە بۆ وەستانەوە لە دژى ئەم مەزاجێتییە قەزائییە، سبەینێ پێنجشەمە، کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی هەموومان لەبەردەم دادگای کەلار دەبین”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل