Shadow Shadow

بەڕێوەبەری وەرزشی میلان بۆ گواستنەوەی دوو ئەستێرە گەیشتە شاری مەدرید

13:48 سێ شه‌ممه‌ 27 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئەیسی میلان لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیایە، بۆ گواستنەوەی دوو ئەستێرەی دوو یانە گەورەکەی شاری مەدرید.

,

ڕۆژنامەى کۆرێری ئیتاڵی ڕایگەیاندووە، بۆبانی بەڕێوەبەری وەرزشی میلان بەرەو مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێکەوتووە، بۆ کڕینی هەریەک لە جەیمس رۆدریگێزی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەنخێل کۆریای یاریزانی ئەتلەتیکۆمەدرید.

,

ئەو ڕۆرنامە ئیتاڵییە ئەوەشی ئاشكراکردووە، میلان دەیەوێت بەخواستن هەردوو یاریزانەکە بگوازێتەوە ڕیزەکانی.

,

هەوڵەکانی میلان بۆ گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانە لەکاتێکدایە، یانەکە لە یەکەم یاری خۆی لە خولی ئیتاڵیا بە ئاستێکی لاواز دەرکەوت و بەرامبەر ئۆدێنێزی شکستی هێنا.

,

,

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل