fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بەڕێوەبەری وەرزشیی یۆڤانتۆس باس لە ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ لەیانەکە دەکات

18:01 هه‌ینی 14 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

دوای  ئەنجامە خراپەکانی یانەی یۆڤانتۆس و بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ لە یانەکە، بەڕێوەبەری وەرزشی ئەو یانەیە ڕایگەیاند، رۆناڵدۆ بەهیچ شێوەیەک جێیان ناهێڵێت و بەردەوام دەبێت لە یانەکە.

,

فابیۆ باراتچی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەى یۆڤانتۆس ڕایگەیاند: ” هیچ هۆکارێک نییە بۆ ڕۆشتنی رۆناڵدۆ لە یانەکە و دڵنیابن لەوەى رۆناڵدۆ لە ریزەکانی یانەکە دەمێنێتەوە و پلانی جێهێشتنی ئێرەی نییە”.

,

ئەوە لەکاتێكدایە، یانەی یۆڤانتۆس ماوەی چەند هەفتەیەکە ئەنجامەکانی بەرەو خراپ بوون ڕۆشتووە و پلەی یەکەمی خولی ئیتاڵیاشی لە بەرژەوەندی ئینتەرمیلان لەدەستدا.

,

لەگەڵ خراپی ئاستی یۆڤی، بەڵام رۆناڵدۆ وەرزێکی نایاب بەڕێدەکات بەتایبەت لەسەرەتای ساڵی 2020وە، و تائێستا توانیویەتی 20 گۆڵ لەخولی ئیتاڵی تۆماربکات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل