fbpx
Shadow Shadow

بە تەنها شەڕی زیادەڕۆیی دەکات.. پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هێزی بۆ نانێرن

16:51 چوار شه‌ممه‌ 31 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد – شەهرام عەزیز

لە ناحیەی وارماوەی سەربە پارێزگای سلێمانی ڕووبەرێکی زۆری زەوی داگیرکراوە و کراوە بە پڕۆژەی شوێنی بەخێوکردنی مەڕوماڵات و پاش سێ مانگ لە هەوڵدانی بەڕێوەبەری ناحییەکەش بۆ ڕێگری و ڕوخاندنی، هیچ لایەنێک هاوکاری نەکردووە.

هەرچەندە لەلایەن داواکاری گشتی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیشەوە، فەرمانی ڕووخاندنی پڕۆژەکە دراوە، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەندنین بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە و بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوەش، حکومەتی خۆجێی سلێمانی بە کەمتەرخەم دەزانێت لە ئاست بابەتەکە.

بە تەنها شەڕی زیادەڕۆیی دەکات.. پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هێزی بۆ نانێرن

بەپێی ئەو بەڵگەنامانەى دەستی ناس کورد کەوتووە، لە دوو مانگی ڕابردوودا، چەند کەسێک لە ناحیەی وارماوە هەستاون بە دروستکردنی چەند شوێنێک بەبێ مۆڵەت، کە گوایە دەیکەن بەشوێنی بەخێوکردن و کرین و فرۆشتنی ئاژەڵ، بەڵام بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوە کە ناوی زیادەڕەوکارانیشی تێدایە، بڕیاری ڕاگرتن و ڕووخاندنی پڕۆژەکە دراوە.

.

لەو نوسراوەی بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوەدا کە لە بەرواری 30ی مانگی ڕابردوودا دەرچووە ئاماژە بەوەشکراوە: “ئەو پارچە زەوییە موڵکی وەزارەتی داراییە و “حیجز”یشی لەسەرە، واتە هەموو مامەڵەیەک پێوەی قەدەغەیە، هەروەها هیچ کەسیش داوای دروستکردنی مەیدانی ئاژەڵی نەکردووە لە ناوچەکە، بەڵکو لە پشت ئێمەوە هەندێک مامەڵەی نایاسایی کراوە، هاوکات ئەوانەی پڕۆژەکە دروست دەکەن، خەڵکانی وەهمین و کەس نازانێت بە فەرمی پڕۆژەکە هی کێیە”.

بە تەنها شەڕی زیادەڕۆیی دەکات.. پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هێزی بۆ نانێرن

پاش ئەوە کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوە داواکەی بردووەتە داواکاری گشتی سلێمانی و ئەوانیش بە بڕیاریک لە بەرواری 2ی تەموزی 2019، فەرمانیان کردووە، ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر و هێز بنێردرێت بۆ ڕێگەگرتن لەو کارە زیادەڕەوە.

هەرچەندە بەڕێوەبەری ناحییەکە و داواکاری گشتی سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش پڕۆژەکە بە نایاسایی دەزانن، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەتایبەت ئاسایش و پۆلیسی ناحییەکە ئامادەنین بە لابردنی پڕۆژەکە و بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت: ” گومانم هەیە کە بەپرسێکی ئەمنی لە پشت کارەکەوە بێت”.

 

بە وتەی بەڕێوەبەری ناحییەی وارماوە، لە ئێستادا لە نزیک پرۆژەکە شوێنێک دروستکراوە و هێزێکی چەکداری تێدا دانراوە بۆ پارێزگاریکردن لەو کارە نایاساییانەی کردوویانە لە ڕێگەی هێزەوە.

.کامەران عەبدوڵا، گلەیی حکومەتی خۆجێیی سلێمانیش دەکات و دەڵێت: ” پێم سەیرە تائێستا لە ئاست ئەو بابەتەدا بێدەنگن و هەرچەندە ئاگاداریشم کردوونەتەوە لێی، بەڵام تائێستا هیچ هەڵوێستێکییان نەبووە”.بە تەنها شەڕی زیادەڕۆیی دەکات.. پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هێزی بۆ نانێرن

بە تەنها شەڕی زیادەڕۆیی دەکات.. پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هێزی بۆ نانێرن

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل