fbpx
Shadow Shadow

بەڕێوەبەرى نوسینگەى عەبدولمەهدى “دەستلەکاردەکێشێتەوە”

23:18 سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، ئەبو جیهاد هاشمى بەڕێوەبەرى نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى نامەى دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەشکردووە.

.

سەرچاوەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند “هاشمى نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ڕادەستى عەبدولمەهدى کردووە”، بەبێ ئەوەى زانیارى زیاتر ئاشکرابکات.

.

هاوکات چەند سەرچاوەیەکى دیکە ئاماژەیان بەوەکرد، هاشمى لە بەهۆى خۆپیشاندانەکانى ئێستاوە دەستى لەکارکێشاوەتەوە، بەتایبەتى تۆمەتەکانى پەیوەست بە سەرکوتکردنى خۆپیشاندانەکان، ئەوەش عادل عەبدولمەهدى توشى ئیحراجى زۆر کردووە.

.

تا ئێستا دیار نییە عەبدولمەهدى نامەى دەستلەکارکێشانەوەکەى پەسەند کردووە یان ڕەتیکردووەتەوە.

.

ئەبو جیهاد هاشمى ناوى ڕاستەقینەى محەمەد هاشمى یە، بەڕێوەبەرى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراقە و  بەپێی یاسا پلەکەى وەزیرە و خاوەنى دەسەڵاتێکى بەرفراوانە.

.

هاشمى سەر بە ئەنجومەنى باڵاى ئیسلامییە و پێش ئەوەى ببێتە بەڕێوەبەرى نوسینگەى عەبدولمەهدى، سەرپەرشتى مامەڵە داراییەکانى ئەنجومەنەکەى دەکرد.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل