fbpx
Shadow Shadow

بەڕێوەبەرى ناحیەیەک لە شارەزوور دەستى لەکارکێشایەوە

12:04 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى ناحیەى وارماواى سەر بە قەزاى شارەزوور دەستى لەکارکێشایەوە، وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر زیادەڕەویکردنە سەر پارچەک زەوییەک و جێبەجێنەکردنى بڕیارى دادگا بۆ لابردنى.

.

‌کامەران عەبدوالـلە بابەکر بەڕێوەبەرى ناحیەى وارماوا لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، پارچە زەوی ژمارە (29کەرتی 41دیسکەرە) لەژێر ناوی (مەیدانی ئاژەڵان) زیادەڕەوى گەورەى کراوەتە سەر، سەرەڕای بڕیای دادگا و وەزیری ناوخۆ بەتێکدان و هەڵگرتنی زیادەڕەویەکە، هێشتا بڕیارەکە جێبەجێنەکراوە.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ناحیە چوارجار فەرمانی ڕوخاندن و لابردنی زیادەڕەویەکەی دەرکردووە بەڵام تا ئێستا ئەم زیادەڕەویە لەجێی خۆی ماوەتەوە، بەهۆی ئەوەی هەندێ لەدام و دەزگاکانی ناوچەکە بەئاراستەی پێچەوانەی بڕیاری دادگا و وەزارەتەوە کاریان کرد، هەندێکیشیان هاوکار نەبوون.

.

‌کامەران عەبدوالـلە باسى لەوەکردووە، ئەو کارە ئیحراجیەکی قورسی بۆ ئیدارەی ناوچەکە دروست کردووە “بۆیە بڕیارمدا دەست لەپۆستی بەڕێوەبەرایەتى ناحیەی وارماوا بکێشمەوە و داوای بەخشینمان کرد لەم ئەرک و واجبەی سەرشانمان. پارێزگای سلێمانی لە(2019/11/13) ڕەزامەندیان لەسەر داواکاریییەکە دەربڕی”.

.

دەشڵێت “هەرلەسەرەتاوە تا ئێستا ئەم پڕۆژەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمانەوە وەک زیادەڕەو مامەڵەی لەگەڵ کراوە، بابەتێکی ناقۆڵا و ناپەسەند بووە لەڕووی شارستانی و ژینگەییەوە شوێنەکەی زۆر نەگونجاوە، لەگەڵ ئەوەشدا مۆڵەتی نییە و هیچ شەرعیەتێکی یاسایی وەرنەگرتووە”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل