fbpx
Shadow Shadow

داوایەک ئاڕاستەى ڕوسیا دەکات

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: کۆبوونەوەکانی ئاستانە هەڕەشەن بۆسەر تەواوى سوریا

22:20 هه‌ینی 13 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد –

 

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژایەتی خۆی بۆ کۆبوونەوەکانی ئاستانە دەردەبڕێت و بە دژایەتی کورد و گەلانی سوریا ناوى دەبات.

.

لەڕۆژانی 11 و 23ی ئەم مانگەدا گەڕی 14 یەمینی کۆبوونەوەکانى ئەستانە بە بەشداریی تورکیا و ڕوسیا و سوریا و ئێران و ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئەنجامدرا، بە ئامانجى تاوتوێکردنى دۆخى سوریا.

.

ئەمڕۆ، هەینی 13ی کانونی یەکەمی 2019، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “دانیشتنەکانی ئاستانە نوێنەرایەتی گەلی سوریا ناکات، بە هەبوونی دەوڵەتی تورکیا لەناو دانیشتنەکاندا هیچ مانایەک بۆ ئەو دانیشتنانە نامێنێتەوە”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە “ئەو گفتوگۆیانەی لەو دانیشتنانەدا کراوە هەڕەشەن لەسەر سوریا و گەلەکەی، بەتایبەت وتاری دەوڵەتی تورکیاى داگیرکەر و چەکدارەکان دژی ئیرادەی گەلی ئێمە و سوریایە”.

.

باسی لەوەشکردووە، لە کۆنگرەکەدا باس لە یەکێتی خاکی سوریا  کراوە، بەڵام بەڕێوبەرایەتی خۆسەر بە پراکتیکی هەوڵی بۆ یەکێتی خاکی سوریا و پاراستنی ناوە، هەروەها بەڕێوبەری خۆسەر هەوڵی دروستکردنی گفتوگۆ و دانووستانی لەنێوان لایەنەکانی سوریا داوە.

.

لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە “ئەو دانیشتنانە، کە ئینکاریی لە بوونی بەشێک لە گەلی سوریا دەکات، ڕەتدەکەینەوە و پێمان وایە گفتوگۆکان کەموکورتی تێدایە، هەروەها بەڕێوەبەری خۆسەر پڕۆژەیەکی سوریایە بە ئاماجی پێکهانی ڕای گەل و پشتگیری یی لە یەکێتی سوریا”.

.

بەڕێوبەرایەتی خۆسەر داوا لە ڕوسیا دەکات کە کە کۆبوونەوەکانی ئاستانە بەڕێوەدەبات، ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکان ئەرێنی بن و لەسەر بناغەی سیاسی و نەتەوەیی نەبن.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل