fbpx
Shadow Shadow

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: هەسەدە پابەندی ئاگربەستە بەڵام تورکیا پابەند نییە

14:52 یه‌ك شه‌ممه‌ 20 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا، ڕایگەیاند، تورکا ئاگربەستی شکاندووە و  چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە و تائێستا 235 هاووڵاتی شەهید بوون کە 22یان منداڵن.

 

.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە قامیشلۆ، ئاماژەى بەوە کرد :”لە هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەر شاری سەرێکانیدا، تورکیا چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە”.

.

روونیشکراوەتەوە، هەرچەندە هەسەدە پابەندی ئاگربەست بووە، بەڵام لە بەرامبەردا توركیا پێیەوە پابەند نەبووە و لەسەر ھێرشەكانی بەردەوامە، ئەوەش پێچەوانەی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیایە.

.

بەگوێرەى بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا، 235 هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون کە 22 لەوانە منداڵن.

.

هەروەها بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا، 300 هەزار هاووڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان ئاوارەبوون.

.

لە کۆنگرەکەدا خۆسەری ڕۆژئاوا ئەوەشی خستەڕوو :”ئەم ئاگربەستە کە بۆ ماوەی 120 کاتژمێر ڕاگەیەندراوە و پابەندیش نین پێوەی کاتییە و جەنگ بەردەوامە، ئێمە هیوادارین شەڕ بەشێوەیەکی هەمیشەیی ڕابگیرێت”.

.

کۆنگرەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا لەکاتێکدایە، ئەگەرچی بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ئاگربەست ڕاگەیەندرا، بەڵام  هەسەدە ئاماژە بەوە دەکات تورکیا پێوەی پابەند نەبووە و بە بیانووی ئەوەی کە هەسەدە لەو ناوچانە نەکشاونەتەوە هێرشەکانی بەردەوامە بۆ سەر ڕۆژئاوا.

.

لەو بارەیەوە شەوی ڕابردوو، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند “ئەوان پابەندی ڕێککەوتنەکەن و دەیانەوێت بکشێنەوە، بەڵام تورکیا ڕێگرییان لێدەکات کە لە شاری سەرێکانی بچنە دەرەوە”.

.

ئەگەرچی ئاگربەستێکی پێنج رۆژی لەنێوان ئەمەریکا و تورکیا لە باکووری سووریا راگەیەندرا، بەڵام شەڕ و پێکدادان هەر بەردەوامە و خاڵەکانی ئاگربەستەکە هەر زوو شکێنران.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل