Shadow Shadow

"شۆفێرێکى هاتوچۆ لە 20 چرکەدا سێ سەرپێچى یاساکانى هاتوچۆ دەکات"

بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی بۆ ناس کورد: لێکۆڵینەوە لەو شۆفێرەمان دەکەین

11:35 پێنج شه‌ممه‌ 08 ئاب 2019
article image

ناس کورد- هۆرڤان ڕەفعەت

بەرێوبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەسەر سەرپێچییەکانی ئەو شۆفێرەی بەڕێوبەرایەتییەکەیان کە گرتە ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەوە، ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو شۆفێرە دەکەن.

.

ئەمرۆ پێنجشەممە، فەرەیدون عومەر بەڕێوبەری گشتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی کارمەندێکی شۆفێری بەڕێوبەرایەتییەکەمان بڵاوبوەوە، کە تیایدا دەردەکەوت کە سەرپێچی یاساکانی هاتوچۆ دەکات، بڕیارماندا لێپێچینەوە لەو کارمەندە بکەین”.

.

بەڕێوەبەرى گشتى هاتووچۆى سلێمانى وتیشی: “هەر ئەمڕۆ ئەو کارمەندە بانگ دەکەین و لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەکەین بۆ ئەوەی بزانین بۆچی ئەو سەرپێچییەی کردووە، ئەگەر هۆکارێکی باوەرپێکراوی جدی نەبێت بۆ ئەو کارەی ئەوا بەدڵناییەوە سزای دەدەین”.

.

“ئەو کارمەندە لە بەریوبەرایەتی ئێمە دەوام دەکات و دەبێت لە هەموو کەس زیاتر پابەندی یاسکان بێت، ئیمە لە هیچ کارمەندێکی خۆمانی قبوڵ ناکەین کە سەرپێچی یاساکان بکات و دەتوانین لە لابردن لە ئەرکەیەوەیە تا زیندانیکردن سزای بدەین”، فەرەیدون عومەر واى وت.

.

هاوکات هۆشداری دایە ئەو شۆفیرانەی کە ئۆتۆمبێلی حکومییان پێیە و وتی: “ئەگەر بە بەڵگە بێتە بەردەستمان کە هەر یەکێک لەو شۆفێرانەی کە ئۆتۆمبێلی حکومی ژمارە شینیان پێیە سەرپێچیان کردووە، ئەوا چۆن شۆفێرێکی ئاسایی سزا دەدەین ئەوا سزا بەسەر ئەوانیشدا دەسەپێنن”.

.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی چوارشەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبوەوە، کە ئۆتۆمبێلی ژمارە 234ی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەماوەی 20 چرکەدا 3 سەرپێچی هاتوچۆ ئەنجام دەدات، ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و باس لەوە دەکرا کە دەبێت سەرجەم کارمەندانی هاتوچۆ وەک هاوڵاتیان پابەندی یاساکان بن.

.

ڤیدیۆى سەرپێچیەکە:

 

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل