fbpx
Shadow Shadow

بەڕێوبەری فێستیڤاڵى فیلمی سلێمانی: ئەمڕۆ سوپرایزی گەورەمان دەبێت

14:56 سێ شه‌ممه‌ 01 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

لەتەلارى هونەر لە شارى سلێمانى، چوارەمین فێستیڤاڵى فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دەدرێت و بەڕێوەبەرى فێستیڤاڵەکەش ئاماژە بە بوونى چەند سوپرایزێک دەکات لەم فێستیڤاڵەدا.

.

فێستیڤاڵەکە بەدروشمى (شێرپەنجەى زەوى) ئەنجام دەدرێت و لە دەستپێکى فێستیڤاڵەکەدا فیلمی “خوشکانی جەنگ” کە کاڕۆلینا فورێستی دەرهێنەری فەڕەنسی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، نیشان دەدرێت.

.

دانەر عومەر، بەڕێوبەری هونەرى فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئێوارەی ئەمڕۆ )یەکشەممە، 1ى تشرینى یەکەمى 2019) فێستیڤاڵى فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی کاتژمێر 6ی ئێوارە دەستپێدەکات و ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لەماوەی ئەو ڕۆژانەشدا 134 فیلم کە ده‌رهێنه‌ره‌کانی لە 78 وڵاتی جیهانەوە هاتوون نمایشدەکرێت”.

.

دانەر عومەر، ئاماژەی بەوەدا “کۆمەڵێک سوپرایزی زۆرمان بۆ بینەران و سینەمادۆستان ئامادەکردوە و ئێوارەی ئەمڕۆ دەیبینن کە فێستیڤاڵى فیلمی ئەمساڵ چ جیاوازییەکی گەورەی هەیە لەگەڵ فێستیڤاڵەکانی ساڵانی ڕابردوو، بەشێوەیەک ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر لە میوانمان لەئەکتەران و فیلمسازان لەسەر ئاستی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەر چوار پارچەی کوردستانەوە هاتوون بەشداری دەکەن”.

.

 

ئەو بەرهەمانەی لە چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی‌ نمایشدەکرێن لە هەریەکە لە وڵاتانی فه‌ڕە‌نسا، ئێران، کۆریای باشوور، چین، ئیسپانیا، لۆگزامبورگ، تورکیا، هۆڵه‌ندا، یۆنان، سوریا، ئاڵبانی، پۆڵه‌ندا، به‌لژیک و فه‌ڵه‌ستین نێردراوون و به‌شداری ده‌که‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتەکان لە کێبرکێدان.

.

ئەو بابەتانەی لە فێستیڤاڵەکە نمایشدەکرێت بریتین لە به‌رهه‌مه‌کانی درێژی سینه‌مایی و کورته‌ فیلم، به‌ڵگه ‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشن و ئه‌زموونی، هه‌روه‌ها سازدانی وۆرکشۆپه‌کانی پسپۆڕانی سینه‌مایی و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش.

.

چالاکییەکانى فێستیڤاڵەکە له‌ رۆژانی 1 تا 7ی تشرینی یەکەمى 2019ی زاینی له‌ پێنج هۆڵی “سیتی سینه‌ما، سینه‌ما سالم، هۆڵی ئه‌منه‌ سووره‌که و هه‌روه‌ها له‌ ته‌لاری هونه‌ر، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

.

له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی 14 خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی “کاجی زێڕین” و خه‌ڵاتی پاره‌ی کاس که‌ بریتییه‌ له‌ به‌شی رکابه‌ریی فیلمه‌ درێژه‌کانی “سینه‌مای جیهان” و “سینه‌مای کوردی”؛ به‌ باشترین فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ده‌قی سیناریۆی فیلم، باشترین وێنه‌گرتنی فیلم، باشترین کورته‌ فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به‌ هه‌ڵبژێردراوان پێشکه‌ش ده‌کرێت و هه‌روه‌ها له‌ به‌شی رکابه‌ریی کورته‌ فیلمه‌کانی “سینه‌مای جیهان” و “سینه‌مای کوردی” خه‌ڵاته‌کانی باشترین فیلمی نه‌ته‌وه‌یی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ده‌قی سیناریۆی فیلم، باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی، باشترین کورته‌ فیلمی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به‌ براوه‌کانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت و 4 خه‌ڵاتی تایبه‌ت له‌ لایه‌ن کۆمپانیای سینه‌مایی “مه‌ستی فیلم” پێشکه‌ش ده‌کرێت.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل