Shadow Shadow

بەڕیتانیا پابەندبوونى بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ڕاگەیاندوو ئێرانیش هەڕەشە دەکات

19:08 دوو شه‌ممه‌ 01 ته‌موز 2019
article image

 

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا پابەندبوونى وڵاتەکەى بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران ڕاگەیاند، داواشى لە ئێران کر دوورکەوێتەوە لە بڕیاردان بۆ هەر هەنگاوێکى زیادە.

.

جێرمى هانت، وەزیرى دەرەوەى بەڕیتانیا لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پێویستە ئێران دوورکەوێتەوە لەوەى هەنگاوی زیادە و بەدەر لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە هەڵبگرێت.

.

وەزیرى دەرەوەى بەریتانیان ئەوەشى ڕاگەیاندووە، وڵاتەکەى پابەندە بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە، هەموو ڕێگایەکى دیبلۆماسیش دەگرێتەبەر بۆ ئەوەى ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە نەهێڵێت.

.

بەرپرسە بەریتانییەکە نەیشاردووەتەوە، هەست بە دوودڵییەکى زۆر دەکەن بەرامبەر ئەوەى ئێران ڕایگەیاندووە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە لادەدات.

.

لەلایەکى دیکەوە، وەزیرى دەرەوەى ئێران ئەمڕۆ هەڕەشەى ئەوەى کرد، گەر وڵاتانى ئەوروپا پابەندى ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە نەبن ئەوا ئێران دەستدەکاتەوە بە پیتاندنى یۆرانیۆم.

.

جەواد زەریف ئاماژەى بەوەشکردووە، بەرپرسانى ئێران هەڵدەستن بە پیتاندنى یۆرانیۆم لەسەروى ڕێژەى 3.67%وە، ئەگەر ئەوروپا سەرکەوتوو نەبێت لە ڕزگارکردنى ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل