fbpx
Shadow Shadow

بەڕاست ڕۆبۆتە سەربازییەکە وەک مرۆڤی لێهاتووە وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە؟

15:25 سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لە دوو هەفتەى ڕابردوودا ڤیدیۆیەک بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە جیهاندا بڵاوبووەوە کە تێیدا دەردەکەوێت ڕۆبۆتێکی سەربازیی وەک مرۆڤی لێهاتووە و شەڕ دەکات.

.

ڤیدیۆکە لە کوردستانیش زۆر بە فراوانی بڵاوبووەوە، زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مەترسی خۆیان نەشاردەوە لە بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیای ڕۆبۆت و دەستبەسەرداگرتنی جیهان لەلایەن ڕۆبۆتەکانەوە بەتایبەت دوای ئەوەى چەند فیلمێک لەسەر ئەو بابەتە لەلایەن هۆڵیودەوە دەرکراوە.

ڕۆبۆت بۆ کوشتنی مرۆڤ لە داهاتودا

Gepostet von Amir Mustafa am Dienstag, 29. Oktober 2019

لە ڤیدیۆکەدا، ڕۆبۆتەکە تەقە لە چەند ئامانجێک دەکات و دەتوانێت جیاوازی بکات لەنێوان مرۆڤی ڕاستەقینە و بوکەڵەدا، چەندینجار کەسەکان لە ڕۆبۆتەکە دەدەن بەڵام هەڵدەسێتەوە و بەردەوام دەبێت لە تەقەکردن.

.

.

هەرچەندە زۆرێک لە بینەرانی ڤیدیۆکە باوەڕیان بە بابەتەکە کردووە، بەڵام چەندنین کەس خێرا دەرکیان بەوە کردووە کە ساختەیە، ڤیدیۆکە دروستکراوی کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانە لە لۆس ئانجلوس بەناوی (Corridor Digital) کە کەناڵێکی یوتوبی هەیە و ناسراوە بەوەى ئیفێکتی زۆر لە کارەکانیدا بەکاردەهێنێت.

.

کۆمپانیاکە مارکەى (Boston Dynamics)ی بەکارهێناوە کە نزیکە لە کۆمپانیای بەناوبانگی دروستکەری ڕۆبۆتی ئەمریکی (Bosstown Dynamics) وەک لەو دوو وێنەیەی خوارەوە دیارە.

بەڕاست ڕۆبۆتە سەربازییەکە وەک مرۆڤی لێهاتووە وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە؟

ئەوە یەکەمجار نییە کۆمپانیای (Corridor Digital) لەو شێوە ڤیدیۆیانە دروستبکات، مانگی حوزەیرانی ڕابردوو ڤیدیۆیەکی هاوشێوەی بڵاوکردەوە.

.

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل