fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

چین بەرهەمی كەرەنتینەكردنی چنییەوە

بەپێی ئامارێكی فەرمی چین ڕێژەی توشبوون بەكۆرۆنا بەتەواوەتی دابەزیووە

09:30 هه‌ینی 13 ئادار 2020
article image

ناس كورد- 

 

بەپێی ئاماری دەزگایەكی فەرمی پەیوەندیداری چین، ڕێژەی توشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا بەتەواوەتی ڕووی لەدابەزین كردووە، كۆریای باشووریش كەمبونەوەی ڕێژەكەی ڕاگەیاند. 

.

ئەمڕۆ هەینی ، 13 ی ئاداری 2020، لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین ڕایگەیاند، 8 حاڵەتی نوێی توشبوو بەكۆرۆنا تۆمار كراوە به‌راورد به‌ دوێنێ پێنجشەممە كە 15 حاڵەت تۆمار كرا ڕێژەی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا بەتەواوەتی كەمیكردووە و ئێستاش ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە هەشتا هەزار و813 حاڵەت.

.

به‌گوێره‌ی لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین تا دوێنێ ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لە وڵاتەكەیاندا بریتی بووە لە سێ هەزار و 176 حاڵەت كە 7 حاڵەتی مردن زیادیكردووە.

.

ئەو دەزگا چینیە دەشڵێت لەناوچەی هۆبی كە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بوو، تەنها 6 حاڵەتی مردن ڕویداوە هەمووشیان لە شاری ووهان و ئەو هەرێمە بوون.

.

دوێنێ حكومەتی چین تێپەڕینی بەقۆناغی بڵاوبونەوەی نەخۆشییەكە ڕاگەیاند ئەوەش بەهۆی دابەزینی ئاستی توشبووان و بەرهەمی كەرەنتینەی چنیەوە كە ماوەیەكە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەوە لەنێوان شارەكاندا ڕایگەیاندووە.

.

هاوكات ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە درمییەكانی كۆریای باشوور ڕایگەیاند، 110 حاڵەتی نوێی توشبوون بەڤایرۆسەكە تۆمار كراوە و به‌راورد به‌ ئامارەكانی دوێنێ ڕادەی توشبوون بەڤایرۆسەكە كەمیكردووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل