fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

بەپێچەوانەی پێشبینییەکانەوە نرخی لیرەی تورکی بەرزبوەوە

11:15 سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بەپێچەوانەى چاوەڕوانییەکان بۆ دابەزینى نرخى لیرەى تورکى بەهۆى سەپاندنى سزاکانى ئەمریکاوە بۆ سەر ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ (سێشەممە) نرخى لیرە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرزبوەوە.

.

فەرید محەمەد، لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ (سێشەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2019) نرخی لیرەی تورکی بەرزبوەوە و 100 لیرە بەرامبەر 20 هەزار و 600 دینارە، لەکاتێکدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 100 لیرە بەرامبەر 20 هەزار و 400 دینار بوو.

.

فەرید محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، چاوەڕوان دەکرا بەهۆی سزاکانی ئەمریکا لیرە دابەزێت، بەڵام لەئێستادا تورکیا پلانێک بەکاردەهێنێت بۆ ڕاگرتنی بەهای دراوەکەی، ئەویش ئەوەیە کە دۆلارێکی زۆر دەخاتە بازاڕەکانەوە و لیرە دەکشێنێتەوە.

.

ئەو شارەزایەی بۆرسەی دراو جەختیکردەوە، ئەگەر سزاکانی ئەمریکا بەتەواوی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سزاکان قورس بن، تورکیا ناتوانێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت و بەدڵنیاییەوە گورزی کوشندە بەر ئابوری ئەو وڵاتە دەکەوێت.

.

سەبارەت بە دراوەکانی دیکە، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 120 هەزار و 350 دیناری عێراقییە و 100 هەزار تمەن بەرامبەر 10 هەزار و 500 دینارە.

.

هەروەها 100 یۆرۆ بە 132 هەزار و 250 دینارە، 100 پاوەنیش بە 151 هەزار و 500 دینارە.

.

هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 110 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 126 دۆلارە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل