ناس کورد-
پەیکەرەکەى عەبدولوەهاب ساعدى، فەرماندەى پێشووى دژە تیرۆر لە موسڵ دیارنەما، پێش ئەوەى بەفەرمى لە ڕێوڕەسمێکدا پەردەى لەسەر لابدرێت.
.
پەیامنێرى ناس لە موسڵ ڕایگەیاند، پەیکەرەکە شەوى ڕابردوو دیارنەماوە، دواى ئەو خۆپیشاندانە بەرفراوانەى کرا بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەسەر گواستنەوەى عەبدولوەهاب ساعدى، لە دەزگاى دژە تیرۆرەوە بۆ وەزارەتى بەرگرى.
.
عەبدولوەهاب ساعدى، یەکێک لە دیارترین فەرماندەکانى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراقی بوو، لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا بە فەرمانى عادل عەبدولمەهدى دورخرایەوە بۆ وەزارەتى بەرگرى.
.
ساعدى پێش دورخستنەوەى، ماوەیەک جێگرى فەرماندەى دژە تیرۆر بوو، بە زنجیرەیەک شەڕ ناسراوە کە بەفەرماندەیی ئەو هێزە عێراقییەکان بەسەر داعشدا سەرکەوتوون.