Shadow Shadow

بەوێنە.. وردەکاری شەڕەکەى ئاکرێ کە کەسێکی تێدا کوژرا.. “لەسەر گەورەکردنی دوکانێک بووە”

14:38 شه‌ممه‌ 10 ئاب 2019
article image

ناس کورد – عەمار میرداڤی

 

ئەمڕۆ لە ناوەندی شاری ئاکرێ شەڕ لە نێوان چەند دوکاندارێک دروستبوو، بەهۆیەوە کەسێک کۆژرا و پێنج کەسی تریش برینداربوون.

سەباح زۆهێر، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ بە ناس کوردی ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ لە ناوچەى پێشەسازی ئاکرێ دەمەقاڵە لەنێوان چەند دوکاندارێک دروست دەبێت دواتر دەبێت شەڕ لەنێوانیاندا، حەوت کەس بریندار دەبن”.

.

سەباح وتیشی، “لەکۆی ئەو حەوت بریندارانە کەسێک گیانی لە دەست داوە و دووکەسی دی بەهۆی سەختی برینەکانیان ڕەوانەی هەولێر کراون، و چوار بریندارەکەی تریش لە نەخۆشخانەی ئاکرێ تیمار کراون و هیچ مەترسیان لەسەر نەماوە.”

بێوار موحەمەد، شایەتحاڵێکى ئەو ڕووداوە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “کاتژمێر10ی بەیانی دوو خاوەن دوکاندار لە پێشەسازی ئاکرێ کە هەردوکیان ئیشی ئاسنگەری دەکەن، یەکێک لە دوکاندارەکان ویستوویەتی دوکانەکەى خۆی گەورەتر بکات، بەڵام ئاسنگەرەکەى ڕازی نەبووە و وتویەتی نابێت دوکانەکەى گەورە بکات و دواتر دەمەقاڵە لەنێوانیاندا ڕوویداوە و بووەتە شەڕ.”

.

بێوار وتیشی، “پاشان ئەو کەسانە دەوروبەری تێکەڵی بابەتەکە بوون و شەڕەکە گەورە بووە”.

ڕاشیگەیاند، “تەقەیەکی زۆر کراو و دوای کاتژمێرێک شەڕەکە لەلایەن پولیسەوە کۆنتڕۆڵکراوە و هەردوو خاوەن دوکاندارەکە خەڵکی شارێ ئاکرێن و دەیان ساڵە پێکەوە ئیش دەکەن”.

بەوێنە.. وردەکاری شەڕەکەى ئاکرێ کە کەسێکی تێدا کوژرا.. "لەسەر گەورەکردنی دوکانێک بووە" بەوێنە.. وردەکاری شەڕەکەى ئاکرێ کە کەسێکی تێدا کوژرا.. "لەسەر گەورەکردنی دوکانێک بووە" بەوێنە.. وردەکاری شەڕەکەى ئاکرێ کە کەسێکی تێدا کوژرا.. "لەسەر گەورەکردنی دوکانێک بووە" بەوێنە.. وردەکاری شەڕەکەى ئاکرێ کە کەسێکی تێدا کوژرا.. "لەسەر گەورەکردنی دوکانێک بووە" بەوێنە.. وردەکاری شەڕەکەى ئاکرێ کە کەسێکی تێدا کوژرا.. "لەسەر گەورەکردنی دوکانێک بووە"

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل