fbpx
Shadow Shadow

لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای کەلار – سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا

12:29 یه‌ك شه‌ممه‌ 10 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لەسەر ڕێگای کەلار – سلێمانی کەسێک گیانی لە دەستدا.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەر ڕێگای کەلار- سلیمانی نزیک گوندی (لەواوان) ڕوداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان تیدا و مارسیدسى بارهەڵگر ڕویدا”.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلی نیسان تیداکە کە کارمەندى ئاسایشە بە سەختی بریندار بووە، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە.

.

ڕووداوەکانی هاتوچۆ یەکێکن لە سەرەکیتیرین هۆکارەکانی گیانلەدەستدان لە هەرێمی کوردستان و بەگوێرەی ئامارەکان، ڕۆژانە کەسێک بۆ دوو کەس بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیانلەدەستدەدەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل