fbpx
Shadow Shadow

"12 کەس دەستگیرکران کە حەوتیان فەرمانبەرن"

بەوێنە؛ لە باشماخ 16 تۆن مەشروب لەناو تانکەرێکى نەوتدا دەستى بەسەردا گیرا

18:20 دوو شه‌ممه‌ 06 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

ئاسایشى سلێمانى دەستبەسەرداگرتنى 16 تۆن مەشروباتى کحولى لە مەرزى باشماخ ڕاگەیاند، لەکاتى هەوڵدان بۆ بردنە دەرەوەى بۆ دەرەوەى هەرێم بەشێوەى قاچاخ.

.

ئەمڕۆ دووشەممە شەشى کانونى دووەمى 2020، ئاسایشى سلێمانى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لەڕۆژى 30/12/2019 لە مەرزى باشماخ دەستیانگرتووە بەسەر تانکەرێکدا کە نایاسایی 16 تۆن مەشروباتى کحولى بارکردبوو.

.

باسى لەوەشکردووە، مەشروبەکان بەشێوەیەکى شاراوە لەناو تانکەرەکەدا بارکرابوو، شوێنى تایبەتى بۆ دروستکرابوو، تا لەکاتى پشکنیندا وا دەربکەوێت کە نەوتى ڕەشى بارکردووە، لەکاتێکدا تەواوى تانکەرەکە مەشروبات بووە.

بەوێنە؛ لە باشماخ 16 تۆن مەشروب لەناو تانکەرێکى نەوتدا دەستى بەسەردا گیرا

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى ئاسایش، 12 کەس لەسەر هەوڵى بردنە دەرەوەى ئەو تانکەرە بۆ دەرەوەى هەرێم دەستگیرکراون، کە شۆفێرێک و خاوەن بارەکانى تێدایە و حەوتیشیان فەرمانبەرى پشکنینى سۆنارى ئۆتۆمبیلى مەرزى باشماخن.

.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، تۆمەتبارەکان دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و وتویانە کە ئەمە کارى یەکەمجارییان نییە و چەند جارێک بە قاچاخ باریان بردووە و کارئاسانییان بۆ کراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل