fbpx
Shadow Shadow

بەوێنە؛ خوشکێکی ئەبوبەکر بەغدادی و هاوسەرەکەی و کچێکیان دەستگیرکران

09:37 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، خوشکێکی ئەبوبەکر بەغدادی و هاوسەرەکەی و کچێکیان، لەلایەن هێزەکانی تورکیا لە باکوری سوریا دەستگیرکران.

.

بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاند، دوێنێ (دووشەممە) لە ئۆپراسیۆنێکدا لە شارۆچکەی عەزاز باکوری سوریا هێزەکانیان توانیویانە خوشکێکی بەغدادی و هاوسەری ئەو خوشکەی دەستگیر بکەن.

.

خوشکەکەی بەغدادی ناوی رەسمیە عەوادە، کە تەمەنی 65 ساڵە و هاوکات لەگەڵ هاوسەرەکەیدا کچێکیان هەیە و ئەویش دەستگیرکراوە.

.

بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان، بەغدادی چەند خوشكێکی دیکەشی هەیە، بەڵام جگە لەم خوشکەکەی کە دەستگیرکراوە، هیچ زانیارییەک لەسەر خوشکەکانی دیکەی نیە.

.

دەستگیرکردنەکە لەکاتێکدایە، شەوی (26 لەسەر 27ی تشرینی یەکەمی 2019)، لە ئۆپراسیۆنێکدا ئەبوبەکر بەغدادی لە گوندی باریشا لە پارێزگای ئیدلب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا.

بەوێنە؛ خوشکێکی ئەبوبەکر بەغدادی و هاوسەرەکەی و کچێکیان دەستگیرکران بەوێنە؛ خوشکێکی ئەبوبەکر بەغدادی و هاوسەرەکەی و کچێکیان دەستگیرکران بەوێنە؛ خوشکێکی ئەبوبەکر بەغدادی و هاوسەرەکەی و کچێکیان دەستگیرکران

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل