fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بەهۆی یەهودی و ئیسرائیلەوە.. هێرش کرایە سەر کوڕێکی دۆناڵد ترەمپ (ڤیدیۆ)

22:22 سێ شه‌ممه‌ 04 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا لە شاری ئایوا، دۆناڵد ترەمپ جونیۆر، کوڕی سەرۆکى ئەمریکا ڕوبەڕوی هێرش و قسەى کەسێک بووەوە و پاسەوانەکانی خێرا کەسەکەیان گرت و بردیانە دەرەوە.

.

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، 4ی شوباتی 2020، کەسێک لە کۆنفرانسەکەى کوڕی دۆناڵد ترەمپدا هەستا و هاواری کرد، “لەدوای هەڵبژاردنی باوکت وەک سەرۆک، هەموو ساڵێک تەقەى زیاتر و زیاتر لە یەهودییەکان دەکرێت.”

.

ئەو کەسە ویسی بچێتە سەر سەکۆی قسەکردنەکە بەڵام پاسەوانەکانی جونیۆر نەیانهێشت و لە هۆڵەکە بردیانە دەرەوە.

.

دواتر کەسەکە بەردەوام بوو لە هاوارکردن و وتی، “ئێوە یەهودییەکان دەکوژن، هەمووتان! هەمووتان لێرە یەهودییەکان دەکوژن.”

.

دواتر کوڕەکەى ترەمپ وتی، “سەرباری بوونی زۆرێک لە ڕەخنەگران، بەڵام باوکم بە ئاڕاستەیەکی دروستدا دەڕوات و هەمیشە لە خزمەتی وڵاتەکەیدا بووە و بەبێ ماندووبوون کار دەکات لە بەرژەوەندی وڵاتەکەى.”

.

وتیشی، “بڕوا ناکەم هیچ کەسێک لە ئەمریکا ئەوەندەی باوکم وزە و توانای خۆی بۆ یەهودییە ئەمریکی و ئیسرائیل خەرج بکات.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل