fbpx
Shadow Shadow

"مۆزەخانەی ئازارەکانی نیشتیمان دادەخرێت"

بەهۆی کێشەی داراییەوە مۆزەخانەی نیشتیمانیی ئەمنە سورەکە داخرا

11:39 پێنج شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چوار مانگه‌ کارمەندەکانى مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌، ئه‌مڕۆ مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ بەڕوی هاوڵاتییاندا داخرا.

,

بەرپرسێکی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە بە ناس کورد ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ، پێنجشەممە، 26ی ئەیلولی 2019، به‌هۆی کێشەی داراییەوە کە ماوەی چەند مانگێکە بەردەوامە، مۆزەخانەی نیشتیمانیی ئەمنە سورەکە بەڕوی هاوڵاتیاندا داخرا”.

,

بەرپرسەکەی ئەمنە سورەکە کە نەیویست ناوەکەى ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەدا: “ماوه‌ی چوار مانگه‌ مووچه‌ی كارمه‌ندانی مۆزه‌خانەکە کە نزیکەی 25 کارمەندن، نه‌دراوه‌ و ئەوەش ڕەوشێکی ناهەموار و ناخۆشی بۆ کارمەندان دروست کردووە، بۆیە مۆزەخانەکە داخراوە”.

,

ئەوەشى ئاشکراکرد: “مووچەی ئەو کارمەندانە پێشتر لەلایەن ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دابین دەکرا، بەڵام لەدوای تێکچونی باری تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە، چەندین جار بە بیانوی جۆراوجۆر مووچەکانمان دواکەوتوە تا وای لێهاتوە چوار مانگی تەواوە مووچەمان وەرنەگرتوە”.

,

داخستنی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌ سووره‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ردوو كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات و كوردسات نیوز و دەزگاکانی سەر بە دەزگای میدیای کوردسات و چەند میدیایەکی دیکەی یەکێتی لە پەخشکردن وەستاون.

,

مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە یەکێکە لە شوێنە دیار و ناسراو  مێژوییەکانی شاری سلێمانی، جێگای هەزاران یادگاری تاڵی خەڵکی شارەکەیە کە دوای ڕاپەڕینی کوردستان، وەک مۆزەخانەی ئازارەکانی وڵات هیڵرابوەوە و  لەنێویدا دەیان پێشانگا و ژوری یادگاری بۆ زیندوهێشتنەوە قۆناغەکانی شۆڕش و بەرخۆدانی کوردان دروست کراوە.

,

ئەمنە سورەکە لە ساڵی 1979 لەسەر داوای حکومەتی ئەوسای عیراق بۆ کۆلێژی کشتوکاڵ دروستکراوە، دواتر بوەتە ئیدارەى محەلی سلێمانی، پاشان کرا بە زیندان بۆ شۆڕشگێڕان و خەباتگیڕان، لەبەر ئەوەی ڕەنگی باڵەخانەکە سورە بۆیە پێی وتراوە ئەمنە سورەکە.

,

لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991وە، ئەمنە سورەکە وەک شوێنێکی دیار و شوێنەواری ‌هێڵرایەوە و لەسەر پێشنیازی هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوسەرى کۆچکردوو جەلال تاڵەبانى، کرا بە مۆزەخانەیەکی نیشتمانی.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل