fbpx
Shadow Shadow

"سوپاس بۆ تەکنەلۆجیا"

بەهۆی ڕێگری ئەمریکاوە.. زەریف بە مۆبایل قسە لەگەڵ هاوڕێیەکیدا دەکات کە چەند مەترێک لێی دورە

10:24 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەى ئێران لە نیویۆرک وێنەیەکی لە تویتەرەکەى بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا پەیوەندی بە محەمەد ڕەوانجی، باڵیۆزی وڵاتەکەى لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی ئەو شارەدایە.

.

پێشتر وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕەتیکردەوە ڕێگە بە زەریف بدات چاوی بە هاوڕێ کۆنەکەى بکەوێت کە لەئێستادا نەخۆشی شێرپەنجەى هەیە و لە نەخۆشخانەیەکی نیویۆرکە.

.

زەریف لە هەژماری تویتەرەکەى چەند وێنەیەکی پەیوەندیی ڤیدیۆیی خۆیی و ڕەوانجی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، “سوپاس بۆ تەکنەلۆجیا، توانیم قسە لەگەڵ هاوڕێیەکم بکەم و بیبینم کە ماوەى 40 ساڵە هاوڕێین و باڵیۆزمانە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، باڵیۆز ڕەوانجی ئێستا لە نەخۆشخانەیە لە نیویۆرک کە چەند شەقامێک لێمەوە دورە.”

.

بەهۆی ڕێگرییەکەى ئەمریکاوە، دیبلۆماسە ئێرانییەکان تەنها دەتوانن لە ناوچەیەکی بچوکی نێوان مانهاتن و کوینز فیس لە نیویۆرک نیشتەجێ ببن و لەوێشەوە بۆ فڕۆکەخانەى جۆن کەنەدی.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل