fbpx
Shadow Shadow

بەهۆی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەکەى، ئەمریکا بەپەلە هێزی زیاتر دەنێرێتە ناوچەکە

09:03 چوار شه‌ممه‌ 01 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ئەمریکا بڕیاری دا بەپەلە 750 سەربازی تر ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هەڵکوتانەسەر باڵیۆزخانەکەى لە بەغدا.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی کانونی دووەمی 2020، مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراویکدا ڕایگەیاند، دەسەڵاتی پێدراوە بۆ جێگیرکردنی باتالیۆنێکی پیادە لە هێزی وەڵامدانەوەى خێرای سەر بە یەکەى 82ی هێزی ئاسمانی.

.

مارک ئێسپەر دەڵێت، “ناردنی هێزەکە کارێکی پێویست و وریابوونی پێشوەختەیە لەدوای بەرزبوونەوەى ئاستی هەڕەشەکان لەسەر هاوڵاتیان و دامەزراوە ئەمریکییەکان وەک ئەوەى (دوێنێ) لە بەغدا بینیمان”.

.

مارک ئەسپەر دەشڵێت، “هێزی زیاتر ئامادەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بنێردرێت.”

.

هاوکات بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوەکەى ئاشکرا بکرێت بە ڕۆیتەرزی وتووە کە “لە سەرەتادا و بە خێرایی ئەو 750 سەربازە لە کوەیتەوە دەگوازرێنەوە بۆ بەغدا، هاوکات بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوشدا نزیکەى چوار هەزار سەربازی تر ڕەوانەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت ئەگەر پێویست بوو”.

.

دوێنێ لایەنگران و فەرماندەکانى حەشدی شەعبی چوونەناو ناوچەى سەوز و هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا و دەرگای یەکەم و دووەمیان سوتاند، دواتر ئەمریکا بەپەلە هێزێکی 100 سەربازی لە ئەنبارەوە ڕەوانەى بەغدا کرد.

.

هەر دوای ڕووداوەکە، مایک پۆمپیۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایگەیاند کە “چیتر خۆمان هاوڵاتیانمان لە ناوچەکە دەپارێزین.”

.

لە ئێستادا زیاتر لە پێنج هەزار سەربازی ئەمریکی لە عێراقدا هەن و لە چەند بنکەیەکی سەربازیدا لە ناوچە جیاوازەکانى عێراق جێگیرکراون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل