fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بەهۆی هەرەسی بەفرەوە 23 کەس لە باکوری کوردستان گیانیانلەدەستدا

20:56 چوار شه‌ممه‌ 05 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

لە ئاکامی هەره‌سهێنانی بەفر لە باکوری کوردستان، 23 کەس گیانیان لەدەستدا و گەڕانیش بە دوای قوربانیانی دیکەی ڕووداوەکە، بەردەوامە.

.

بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا، لەکاتی گەڕان به‌دوای دوو كه‌سدا، هەرەسی به‌فر به‌سه‌ر تیمه‌كانی فریاگوزاریدا رویداوه‌ و  ئاماژە بەوەشکراوە، ڕووداوەکە لە شارۆچكه‌ی باخچه‌سه‌رای سه‌ربه‌ پارێزگای وان بووە لەباکوری کوردستان.

.

لەو باریەوە مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز، جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی وان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیاکانی تورکیا ڕایگەیاند، تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌كاتی گه‌ڕانیان به‌دوای دوو كه‌سدا كه‌ له‌ هه‌ره‌سی به‌فردا بێسه‌روشوێن بوبون، به‌فر به‌سه‌ر خۆشیاندا ڕماوە.

.

مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز ئاماژەی بەوەکرد :”له‌ ئه‌نجامی هه‌ره‌سی دووه‌می به‌فردا، هه‌شت جه‌ندرمه‌، سێ كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، سێ كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌ و نۆ هاووڵاتی سڤیل كه‌ سه‌رجه‌میان ده‌كاته‌ 23 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه”.

.

ئەوەشی خستە ڕو، تیمی نوێی فریاگوزاری هاتونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگاركردنی بێسەروشوێنەکان به‌رده‌وامه.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل